• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

هەڵبژاردەی لاوان

شەترەنجی شێتان

  • lawan
  • 2025-01-19
  • هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

شەترەنجی شێتان

شیوا مورادیان

بۆ یەکەمجار ٦٠٠ساڵ پێش لە زایین و لە وڵاتی هێندوستان یارییەک بەناوی “شاتورانجا” دروست کرا. چیرۆکی دروستبوونی شاتورانجا لە سەرچاوەکاندا ئاوەها باسی لێکراوە کە پاشای ئەوکاتی ‌هێندوستان نەخۆش دەبێت و هیچ دوکتورێک ناتوانێ نەخۆشییەکەی چارەسەر بکات، جابۆیە داوا لە خەڵک دەکەن هەرکەس بتوانێ نەخۆشی پاشا چارەسەر بکات ئەوە خەڵاتێکی باش وەردەگرێت. دوای ماوەیەک کەسێک دەچێتە لای پاشا و شەترەنجێک کە بۆ خۆیی دروستی کردوە بە پاشای دەدات. پاش ماوەیەک یاریکردن و قووڵبوونەوەی پاشا بە یاری شەترەنج، نەخۆشییەکەی چارەسەر دەبێت و دیزاینێرەکە خەڵاتی پاشا دەباتەوە. وشەی شەترەنج لە زمانی کۆنی هێندییەکانەوە وەرگیراوە کە پێی دەوترێت سانسکریت، لە زمانی سانسکریتدا شەترەنج بە شاتورانجا هاتووە کە واتای چوار بەشی سپا بووگە (سەرباز، فیڵ، ئەسپ و قەڵا). بناغەی یارییەکەش لەسەر کیش و ماتکردنی پاشاکەیە، کاتێک بە تەواتەی پاشا دەوستێندرێت و هیچ خانەیەکی نابێ بۆ ڕۆیشتن و هیچ مۆرەیەک نییە بیپارێزێت، لە ئاکامدا پاشا دۆڕاوی یارییەکە دەبێ.

کۆماری ئیسلامیش پاش زیاتر لە ٤٧ ساڵ یاریکردن بە مۆرەکان و دامەزراندنیان لەسەر خانە گرینگەکانی یاری شەترەنجی شێتان، تا کیش ‌و مات‌ بوونی یەکجاری، مەجالێکی زۆری نەماوە. بەدرێژایی دەسەڵاتدارێیەتی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بەسەر خاک و خەڵکی ئێراندا، بەردەوام هەوڵی ئەوەیان داوە تاکوو نەک تەنیا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵکوو تەواوی جیهان تووشی ناسەقامگیری بکەن و لە کۆتاییدا بە بڕوای ئەوان مێهدی ئاخر زەمان دەرکەوێت و جیهان ئارام بکاتەوە لە کێشە و ئاژاوەیەک کە بۆخۆیان هۆکارە سەرەکییەکەی بووگن. ساڵانێکە سیستەمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی گرووپە بەستراوە و گوێ لەمستەکانییەوە شەڕی بە هەموو جیهان فرۆشتووە و خەونی گەورەی دروستکردنی “هیلالی شێعە” و بە دروستکردنی دوژمن‌گەلی فەرزی بۆ خۆی شەرعییەتی بە شەڕەکانی خۆی داوە و خەڵکانی نێو دەسەڵاتەکەی خۆی پێ هەڵخڵەتاندووە و پاساوی بۆ هەموو جینایەتێکی هێناونەتەوە. ئێران و هێزە نیابەتییەکانی بۆ خوڵقاندنی کارەساتی ٧ی ئۆکتۆبر ئامادەکارییەکەیان کردبوو و پێیان وابوو ئەمجارەش وەکوو ئەو شەڕانەی کە ساڵانی پێشوو دەیانکرد و دوای ماوەیەکی کورت ئاگربەست دەکرێ و هەموو شتێک بە قازانجی هێزە نیابەتییەکان و ئێران تەواو دەبێ و بەم شێوەیە زەبرێکی قورس لە ئیسڕائیل دەدەن و ئێرانیش هەم لە ناو هێزە نیابەتییەکان و هەمیش لە ناوچەکە زیاتر هێژموونی خۆی دەسەپێنێ. بەڵام بەپێچەوانەوە دوای دەسپێکی شەڕی حەماس و ئیسڕائیل لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی، حکوومەتی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی تووشی کۆتایی هاتنی مۆرە چێنراوەکانی دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوە ئەو ڕیزە پارێزەرەی پێش بە تۆتالیتێر کۆتاییان پێ بێت و یاریزانی تۆتالیتێری شەترەنج کیش و مات بکرێت. دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لەنێو باوەشی خامنەیی لە تاران و کوژرانی حەسەن نەسرۆڵڵا لە بەیروت، یەحیا سێنوار لە غەززە و ڕێبەرانی دیکەی حەماس لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەرەی مقاومەت یان سەربازانی پێشەوی پارێزەری لە پاشای شێتی حکوومەتی تۆتالیتێر، ئێستا ئیتر پاسەوانێکی ئاوا نەماوە بۆ بەرگری لە کیش و مات کردن. یاریزانی بەخەیاڵ پاشای یاریی، بە نەمانی بەشار ئەسەد، کۆتا مۆرەی یارییەکەی لە سوورییە و تێگەیشتن لەو بابەتەی کە وشترەکەی پێش دەرکەی بەشار ئەسەد بەم‌زووانە دەگاتە بەر دەرکەی خۆی و لە کۆتاییەکانی خۆیدایە و بە نەمانی مۆرە هەرە گرینگەکانی ناچار بووگە لە ترسا حاشا لە هێزە نیابەتییەکانیشی بکات و واش دەنوێنێنی کە هیچ پێوەندییەکیان بە یاریزانە شێتەکەوە نەبووە و نییە، چۆن لە سەرەتادا بۆ هەمووان ڕوون بوو، ئێستا بۆ خامنەیی واتە پاشای شێتی یارییەکە و دۆڕوای سەرەکی، ڕوونە کە لە دەستپێک تا کۆتایی کیش و ماتی دەمێنێتەوە بۆ دیکتاتۆر و تۆتالیتێر.

وەر گیراوە لە سایتی کوردستان میدیا

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
15
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

28/04/2025
14
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
24
بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

23/04/2025
2
هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

20/04/2025
2
بابەتی زیاتر
هەڵبژاردەی لاوان

شەترەنجی شێتان

  • lawan
  • 2025-01-19
  • 11:38 am

7 ڕۆژ پێش ئێستا
15
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

2 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان