• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات، بۆ یادی ٧٩یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

  • lawan
  • 2025-01-19
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان!
لاوان و ژنان و خوێندکارانی خەباتکار!
لە مێژووی خەباتی هەر میللەتێکدا کۆمەڵێک ڕووداوی چارەنووسساز هەن کە دەبن بە ڕۆژی مێژوویی وڵاتەکانیان و، نەتەوەکەشیان شانازییان پێوە دەکات. بێگومان نەتەوەی کوردیش لەڕەوتی خەباتی خۆی لەپێناوی وەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس، چەندین ڕووداو و ڕۆژی نەتەوەیی بۆخۆی تۆمار کردوون کە جێگای فەخر و شانازین و لە لاپەڕەکانی مێژوودا بوونە مۆرکی هەرمانی نەتەوەکەمان.
یەکێک لەو ڕۆژانە ٢ی ڕێبەندانە، لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٢٤، بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کورد دەبێتە خاوەن حکومەتی خۆی. ٢ی ڕێبەندان و دامەزرانی کۆماری کوردستان بەدەستی قازی محەممەد، پێشەوای حیزبی دێموکرات و سەرۆک کۆماری کوردستان، خاڵی وەرچەرخانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بوو کە خەباتی نەتەوەیی ئێمەی لە فۆڕمێکی کلاسیکەوە بردە ناو فۆڕمێکی مۆدێرن و ئۆرگانیزەکراو.
بێگومان دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕووداوێکی لەپڕ و بەسەرداکەوتنێکی سادە نەبوو، کۆماری کوردستان بەرهەمی ویست و ئیرادەی مێژوویی نەتەوەی کورد بوو، کە لەلایەن ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات و شەخسی پێشەوا قازی لە کات و شوینێکی لەبار و هەستیاردا جێبەجێکرا و، شوێندانەریی ئەو کۆمارە و توخمە پێکهێنەرەکانی تا ئەمڕۆش ژێرخان و سامانی گرنگی نەتەوەیین و لەهەر چواربەشی کوردستان ، نەتەوەی کورد شانازییان پێوەدەکات؛ ئاڵای کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، مێژووی هاوبەش، بەیەکەوە لکاندنەوەی خەڵکی کوردستان بە بەشداری بارزانییەکان لەو کۆمارەدا و هەروەها بەهێزکردنی متمانە بەخۆیی بۆ دەوڵەتداریی و حوکمڕانی.
حیزبی دێموکرات وەک حیزبێکی نەتەوەیی بە درێژایی مێژووی خۆی، لە پێگەیاندن و ئەرک پێ ئەسپاردن و مەیدان پێ‌ئەسپاردن بە لاوان کەمی دانەناوە، ئەوە نیشانەی متمانەی ئەو حیزبەیە بە هێزی لاوان و هەروەها نیشانەی ئەوەیە کە حیزبی دێموکرات ئادرەسێکی سەرڕاستی خەباتە بۆ لاوانی ڕزگاریخواز، ئەو بنەما نەتەوەییەی حیزبی دێموکرات ئەوکات دەبێتە هەوێنێک بۆوەی لاوان کە لەسەردەمی ژێکافدا ڕێکخراوی تایبەت بەخۆیان دامەزراندبوو، لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا ئەو ڕێکخراوە بخەنە خزمەت بەرنامە و پلانە نەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمار، هەروەها ببن بە سەرچاوەیەکی مرۆیی و باسکی بەهێزی ئیجرایی لە وەزارەتخانەکانی کۆمار.
ژنان کە بەردەوام سەرکوت دەکران و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش بوون، لەسەردەمی ڕێژیمی پاڵەویش ببوون بە قوربانی ململانێی نێوان هزری پاشایەتی و ئایینی، لەو جەنگەیە دابوو کە کۆماری کوردستان و پێشەوای حیزبی دێموکرات مافی ژنانیان نەهادینە کرد و ڕێکخراویان بۆ ژنان دامەزراند و ژنان هاتنە ناو مەیدانی کاری ڕێکخراوەیی.
لەوسەردەم کە خوێندکاران و قوتابییانی نەتەوەی بندەست لەمافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشبوون، بە دامەزرانی کۆماری کوردستان، قوتابیانی کورد پۆل پۆل بۆ زانستگاکانی باکۆ نێردران بۆوەی ببن بە سەرمایەی زانستی بۆ نەتەوەکەمان. ئەو دووربینییەی پێشەوا قازی هەوێنی بەردەوامیی و ڕووناکیی ڕێگەیەکی نەپساوە بوو بۆ تێکۆشانی لاوان و قوتابییان.
بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لەسەر بنەمای مافی دیاریکردنی چارەنووس‌، لەلایەن پێشەوا قازی وەها بە دیقەتەوە خرایە بواری جێبەجیکردن، کە هەنووکە وەک ئەزموون لە پارچەکانی دیکەش لەبەرچاو دەگیرێت و هەنگاو بە هەنگاوی تا ئێستاکەش بۆ لێ‌فێربوون دەبێ.
پێشەوا قازی بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان سەرەتا حیزبێکی سیاسی خاوەن بەرنامەی دامەزراند کە تێیدا دامەزراندنی دەوڵەت و مافی دیاریکردنی چارەنووس، سەرچەشنی بەرنامەکانی ئەو حیزبە بوون، پاشان ژێرخانی کۆماری کوردستان بە دامەزراوەی دەوڵەتی و مۆدێرن دادەدڕێژێ و، بە نەهادینە کردنی مافی سەرجەم پێکهاتە ئیتنیکی و ئایینی و فەرهەنگییەکان و هەروەها سەرجەم چین و توێژەکان، دێموکراسی دەکاتە بنەمای حوکمڕانی. مۆدێلی کۆماری کوردستان لە ئیدارە و حوکمڕانیدا چەشنێکی تایبەت لە پاراستنی سەروەری نەتەوەیی تێدا گونجێندرابوو کە دەرفەتی دەستێوەردان و ئەمر و نەهی دەوڵەتە زلهێزەکان و جیرانەکانیشی تێدا نەهێشتبۆوە، هەر ئەوەش بوو بە بنەمایەکی بەهێزی وێژمانی نەتەوەیی ئێمە و، جیل لەدوای جیل پەیڕەوی لێ دەکەین.
ئەگەرچی تەمەنی کۆماری کوردستان کورت بوو و لەکۆتاییدا بە پشت‌تێکردنی سۆڤیەت و نەبوونی یەکگرتوویی لە ناو ڕیزەکانی نەتەوەکەماندا و هەروەها هێرشی حکومەتی خۆسەپێنی تاران تووشی نسکۆ هات، بەڵام تا دوایین ساتەکانیش پاراستنی قەوارە کوردییەکە لە شکڵی دیکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس و لەسەربنەمای شوناس، هەوڵی نەگۆڕی پێشەوای سەرۆک کۆمار بوو، کە بە پێشکەشکردنی گیانی خۆی و پاراستنی میللەتەکەی، ڕیگایەکی دوور و درێژی بۆ نەوەکانی دوای خۆی ڕووناک و هەموار کرد.
هاونیشتیمانییانی خۆشەویست!
بە درێژایی مێژووی پڕ لە چەوسانەوە و تواندنەوە و ئینکار و پاکتاوی نەتەوەکەمان لەلایەن دەوڵەتانی ناوەندی، لەسەرحەقبوون و خۆڕاگری و بەردەوامیی خەباتی ئێمەیە، کە شکۆی بە خەباتەکەمان بەخشیوە و نەتەوەکەمانی بە نەمری هێشتۆتەوە. ئەمرۆژانە دەبینین کە دەوڵەتە داگیرکەرەکان یەک لە دوای یەک لەناو دەچن و ئایدیا چەوتەکانیان لە پاشەکشەدایە، لەبەرامبەریشدا ئایدیای مرۆڤدۆستی و ڕزگاریخوازی نەتەوەی ئێمە، بەردەوام لە پەرە ئەستەندن و شکۆ و درەوشانەوە دایە و لەهەمووکات زیاتر لە ترووپکی سەرکەوتن نزیکە. جا بۆیە تاکی کورد بەگشتی و تاکی ڕۆژهەڵاتی بە تایبەتی، دەبێ شانازی بەخۆیانەوە بکەن
کیژان و کوڕانی ڕۆژهەڵات! ئێوە دەبێ شانازی بەخۆتانەوە بکەن کە ئەو ئایدیا نەتەوەیی و مرۆڤ تەوەرانەی کە ئەمڕۆ لە درەوشانەوەدان، لە سەردەمێکی سەخت و دژواری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە هەناوی ڕۆژهەڵاتەکەی ئێوە و حیزبی دێموکراتی ئێوەدا لەدایکبوون.

خەڵکی ڕزگاریخوازی کوردستان!
قۆناغی ئێستا قۆناغێکی هەستیارە و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی تاک بە تاکمان زیاتر دەکات، ئەمڕۆژانە دووژمنە سەرسەختەکەی باب و کالان زیاتر لەهەموو کات لە دژی لاوان و ژنان و خوێندکاران و چین و توێژەکانی کۆمەڵ، سەنگەری گرتووە و بەوەش نەوەستاوەتەوە و لەدەرەوەی سنوورەکانیشی، گەلانی ناوچەی تووشی نەهامەتی کردوە و، بە دۆراویش لە شەڕانگێزی و جینایەت ناپرینگێتەوە. بێگومان لەو شەڕەدا کە کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردوە، گەلانی ڕزگاریخواز سەردەکەون و نەمان هەر بۆ کۆماری ئیسلامییە.
ئەمڕۆژانە شکستی گوتاری شەڕانگێزانە و شکستی نەزمی ئایینیی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر نەزمی جیهانییدا و، بەهەدەردانی سامانی زۆر و زەمەندی ئێران لە چالاکیی تێرۆریستی و، پشتگوێ خستنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی خەڵک، ئاماژەی ڕوونن کە ئەو ڕێژیمە پێش ئەوەی هیچ هێزێک بیڕووخێنێ، بە سیاسەتە چەوتەکانی، خۆی تووشی داڕمانی نێوخۆیی و دەرەکی کردووە. لەو سۆنگەیەوە گرنگە کە هەموومان بە وەگەڕ خستنی سەرجەم شێوازە ڕەواکانی خەبات لە هەموو سەنگەرەکاندا، چڕتر لە ڕابردوو و پێشمەرگانە بەرپەرچی ئەو ڕێژیمە بدەینەوە و قەرزی مێژووییمان کە دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستانە، بەدەستی ڕێبازدارانی پێشەوا قازی وەربگرینەوە. بۆ ئەمەش پێویستمان بە سێ شتە: یەکگرتن، یەکگرتن و یەکگرتن. با هەموومان لەو ساتە هەستیارەدا بگەڕێینەوە بۆ وەسیەتە مێژووییەکەی پێشەوامان قازی محەممەد و تێبکۆشین یەکگرتوویی ناو ڕیزەکانی خۆمان و یەکگرتنی ڕیزەکانمان لەناو جەماوەر و یەکگرتن لەناو هێزە خەباتکارەکاندا بەهێز بکەین.

لەکۆتاییدا!
با لاوانی فریوخواردووی نەتەوە بەشمەینەتەکەمان وەخۆ بێنەوە و بگەرێنەوە ئامێزی گەل و خەیانەت و هەواڵگری و ڕاپۆرت لێدان لە لاوی هاووڵاتی خۆیان بوەستێنن و یەکدەنگ بەگژ سیستمی کۆیلایەتی بەسیج و جاشیەتیدا بچنەوە.
دڵنیابن ڕاسانی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات وەک چۆن لە ڕابردوودا دووژمنی بە چۆک داهێنا، ئەمێستاش بە کۆماری ئیسلامی دەسەلمێنێتەوە کە کوردستان شام‌ی شەریف نییە. دەبێ مێزەر بەسەر و پاسداری تاران تێبگەن و دڵنیابن لەوەیکە کوردستان ئەو ژینگە ئارامە نابێ کە بە هیشتیای خۆیان تێیدا تەراتێن بکەن.
ئێمە دڵنیاین کە لاوان و ژنان و خوێندکارانی شوناسخوازی کوردستان سەنگەری خەباتی خۆیان چڕتر و بەگوڕتر لە جاران هەڵدەچنن و،کۆتایی بە ستەمی نەتەوەیی و دیکتاتۆریەتی ئایینی دێنن.
دڵنیابن کە کۆماری ئیسلامی دوایین وێستگەی حوکمڕانی ئایینی دەبێت لەناوچەکە و، ئەرکی هەموو نەتەوە ئازادیخوازەکانە کە تێبکۆشن و حکومەتێکی گەلی و فرەچەشن بە بەشداری هەموو پێکهاتە ئیتنیکی و فەرهەنگی و ئایینییەکان لەسەر بنەمای سێکۆلاریزم و ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس دامەزرێنین.
چارەنووسی خامنەیی و سپای پاسدارانیش ئەوەیە کە دەبن بە سووتەمەنی ئاگری شەڕانگێزیەکانی خۆیان.

سەرکەوێ خەباتی نەتەوەییمان
یەکگرتوو بێت ڕیزەکانی نەتەوە ڕزگاریخوازەکان

یەکیەتییەکانی لاوان و ژنان و خویندکارانی دێموکرات
٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
15
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

28/04/2025
14
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
24
بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

23/04/2025
2
هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

20/04/2025
2
بابەتی زیاتر
پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات، بۆ یادی ٧٩یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکرات، بۆ یادی ٧٩یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

  • lawan
  • 2025-01-19
  • 12:01 pm

7 ڕۆژ پێش ئێستا
15
دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

2 حەفتە پێش ئێستا

نوێترین

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان