پاشنیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 24ی ڕەزبەر یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وۆرکشۆپێکی لەژێر ناوی “نیزام و وێژمانی شۆڕشگێڕی و تاکی شۆڕشگێڕ”، بۆ بەڕێز مامۆستا حەسەن واژی کادری سیاسی حیزبی دێموکرات لە کۆمیتەی ئاگری پێک هێنا.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە چەند ساتێک بە بێدەنگی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد، پاشان کاک حەسەن واژی کادری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسی لە بەستێن و ژینگەی تەندرووست بۆ وەدیهاتنی خەون و خولیاکانی نەتەوەی کورد کرد.
بەڕێز واژی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هێزی لاوان بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵگای کوردستان کرد.
لە ناوئاخن و کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەشداربوان ڕا و سەرنجی خۆیان خستە بەر باس.