خهڵکی بهشهرهفو نیشتمانپهروهری کوردستان!
لاوانی ئازا و خۆڕاگر!
لەکاتێکدا بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی لەهەرچوارپارچەی کوردستان بە رێرەوێکی دڵخۆشکەردا تێدەپەڕی و پێدەچوو گۆڕانکارییەکانی ناوچە پرسی کورد بەرەو کەناری ئارامیدا ببات، پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە سنووری کێلەشین هێرشی کردە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەداخەوە پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات شەهید بووە و برینداریش هەیە.
بەزاندنی ئەو هێڵە سوورە لەلایەن پەکەکەوە لەکاتێکدایە کە دوژمن و چارەنووسی هاوبەش، یەکێتییەکی نەتەوەیی دروستکردبوو و ئەگەری بەهێزهەبوو کە دوای نەمانی تیرۆریستانی داعش کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەست بەکارەکانی بکاتەوە. هەربۆیەش وەکوو یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئیدانە دەکەین و بە تێکدانی یەکڕیزی کورد و وەبیرهێنانەوەی تراژێدیای نگریسی براکوژی دەزانین.
ئێمە وەکوو یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو سنوورەکانی کوردستان بە دەستکردی داگیرکەران دەزانین و تەنیا داگیرکەرانیش بەربەستی پەڕینەوەی کوردان لەو دیو سنوور بۆ ئەو دیوی سنوور بوون، هەربۆیە هەر لەسەرەتاوە بەربەستێکی کوردی لەسەر ئەو سنوورە دەستکردانە بۆ برا کوردەکانیان بەکارەسات دەزانین و دوای ئەوەش سنوورەکانی کوردستان هی هەموو کوردستانییەکانن و هەرپارچەیەش وەکوو ستراتیژی، مافی رەوای خۆیەتی لەو سنوورانەدا بەدوای ستراتیژییە سیاسیی و سەربازییەکانی لەدژی داگیرکەراندا بێت. ئەگەر هەر هێزولایەنێک پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتانی دەورووبەر لەسەر حیسابی کوردانی ئەو پارچەیە بێت، دەبێ وەڵامێکی بەهێزیان بۆ نەوەکانی داهاتوو پێبێت بۆ ئەوەی بەخائین بەنیشتمان نەناسرێن.
لەگەڵ هەمووی ئەوانەش ئەو گرژییە دەبێ بەگفتوگۆو لەسەر مێزێکی تەواو کوردی چارەسەر بکرێت و پەرەپێدان بەو شەڕە نگریسە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان گهڕانەوەیە بۆ خاڵی سەرەتایی، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لاوان و خەڵک و پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەی واقیعبینانەیان بۆ دۆخی ناوچەکە و جیهان هەیە و بەهیچ شێوەیەک پاشەکشێ لە خەباتی سیاسیی و چەکداری بەرامبەر حکومەتی داگیرکەری ئێران ناکەن و هەموو لایەکیش دەبێ خۆی لەگەڵ ئەو راستییە رابهێنێت.
یهکیهتی لاوانی دێموکراتی رۆژههڵاتی کوردستان
ههیئهتی ئیجرایی
24/5/2015