خه‌ڵکی نیشتمان پارێزی کوردستان!
لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
دوابه‌دوای مه‌رگی گوماناوی کیژێک له هۆتێل تارای شاری مه‌هاباد و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌م شاره و له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان، رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی خۆی،
بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی راساوی شاری مه‌هاباد و شاره‌کانی دیکه، کوردستانی میلیتاریزه کرد و به‌شێکی زۆر له خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی کرد.
ئه‌گه‌رچی به پێی یاسای ئێران خۆپیشاندانی له‌م چه‌شنه (بێ چه‌ک و ته‌با له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام) رێگه پێدراوه، به‌ڵام رێژیم وه‌ک هه‌میشه دژی خۆپیشانده‌ران وه‌ستایه‌وه و بۆ سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران له شاره‌کانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت چه‌کی به‌کارهێنا و ژماره‌یه‌کی زۆری خۆپیشانده‌ران ئێستاکه بریندارن، رێژیم به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه و به دوور له پڕه‌نسیپه ئینسانییه‌کان له خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییه‌که‌ی شاری سه‌رده‌شت که بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی مه‌هاباد رێکخرابوو، کیژێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ دایکی ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه.
لاوان و ژنانی به‌هه‌ڵوێست!
ئه‌مڕۆکه پاش تێپه‌ڕینی یه‌ک حه‌وتوو به‌سه‌ر به‌رگری ئێوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ردا، دۆخی برینداره‌کان زۆر خراپه و هیچ ئاوڕێک له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان نه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه کۆمەڵێک لە چالاکانی نێوخۆ لە شارەکانی کوردستان داوایه‌کیان ئاراسته‌ی خەڵکی کوردستان کردوه کە رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕ بکەن بە مانگرتنی گشتیی و سەرتاسەری له کوردستان و دوکان و بازاڕ دابخەن و لەو ڕۆژەدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆمان له‌و بانگه‌وازه ده‌رده‌بڕین و داوا له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌ت لاوه خوێنگه‌رمه‌کان ده‌که‌ین به داخستنی دوکان و بازاڕه‌کان، پشتیوانی خۆیان له داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران وهه‌وه‌ها خۆپیشانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌رکراو و برینداره‌کان ده‌رببڕن و رۆژی پێنج شه‌ممه به مانگرتنی گشتیی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به کۆماری ئیسلامی نیشان بده‌نه‌وه.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌یئه‌تی ئیجرایی
بۆ گوێگرتن لەو بەیاننامەیە لەسەر وێنەی خوارەوە کرتە بکەن