حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای پشتڕاست کردنهوهی شههیدبوونی یهکێک له پێشمهرگهکانی، دهڵێ لاوانی وشیار و بە هەلویستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناهێڵن سەنگەری هەژار قاسمییەکان و شەهیدانی سەربەرزی دیکەی خەباتی ڕزگاریخوازایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چۆل بمێنێتەوەو بە هاتن بۆ ڕیزەکانی پێشمەرگە و بەشداری لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی تێکۆشان دا، بە زوویی جێگایان پڕ دەکەنەوە.
لهو ڕاگهیهندراوهدا هاتووه که لە دوو حەوتووی ڕابردوو دا، “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” کە سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانن، لە ڕەوتی کارو چالاکیی خەباتکارانەی خۆیان لە قووڵایی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ دا، لە گەڵ زنجیرەیەک کەمینو هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوون و وێڕای بەرگریی قارەمانانە لە خۆیانو تێکشکاندنی کەمینو هێڕشەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ژمارەیەکیشیان لێ کوشتوونو بریندار کردوون کە ئاماری وردیان بۆ ئێمە ڕوون نەبۆتەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان به ڕاگهیاندنی ئهوهی له یهکێک لهو کهمینانهدا پێشمهرگهیهکی بهوهجی بهناوی هەژار قاسمی شههید بووه، دهڵێ ههت لەو کاتە دا دەسخۆشیو ماندوونەبوون بە هەموو ئەو پێشمەرگەو ڕۆڵە تێکۆشەرانە دەڵێین کە بە هەڵسووڕان و چالاکییەکانیان لە ڕیزی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”دا، هیوا و گیانی خۆراگری وبەرخۆدانیان لە نێو نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بووژاندوەتەوە.
له ڕاگهیهندراوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا هاتووه که خەڵکی پێشمەرگەپەروەری کوردستانو پشتیوانانی ڕاستەقینە و تا سەری حیزبی دیموکراتی کوردستانیش دڵنیا دەکەیەنەوە کە هێزی بە هێزی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”و تێکڕای تێکۆشەرانی دیموکرات، ناوو یادی نوێترین شەهیدی ڕیزەکانی خۆیان هەژاری قاسمی و ڕێگای پڕشانازیی شههیدانی کوردستان بەرزو زیندوو رادەگرن.