ماڵپهری لاوان: ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری جوانڕۆ لە چالاکییەکی خۆڕسکی ژینگەپارێزیدا زبڵی بەجێماوی گەشتیارانیان لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە، خاوێن کردەوە. پارکی “هەڵانی” لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هاووڵاتییان و ژینگەدۆستانی ئەو لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران داماڵدرا.
ئەو چالاکییە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار بەرێوە چووە کە تیایدا نزیک بە ٥٠ کەس بەشدار بوون.
یەکێک لە بەشدارانی ئەو چالاکییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ چالاکییەکە ٤ کاتژمێری خایاند و نزیک بە ٥ ماشێنی بارهەڵگر زبڵ و پاشماوە کۆکرایەوە.
بەشدارانی بە دروشمی “کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوە ئەرک نییە، فڕێ نەدانی زبڵ و پاشماوە ئەرکە” ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییەیان بەرێوەبردووە.
پێشتریش رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ژمارەیەک لە شاعیران و هونەرمەندانی شاری جوانڕۆ لەژێر ناوی “پاراستنی ژینگە ئەرک و ئەخلاقە” چاڵاکییەکی “بەڕوو” چاندنیان لە سروشت و ژینگەی چیای ماپریسی هاڵانی و دەوروبەری بەڕێوە برد.
لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەڕێوەچووە و لە شارەکانی وەکوو سنە، بۆکان، مەریوان و چەندین شاری دیکە بەشێوەی خۆڕسک دەیان چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.
سهرچاوه کوردپا