وتەکانی پێشەوا عەلی پوور لەرێوڕەسمی یادی ٧١ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە هەولێر. “لەهەموو دنیادا نەتەوەکان بە رابردوویان پێناسە دەکرین، رابردووی ئێمەش ئاڵای کوردستان و مێژووی خەبات و تێکۆشان و سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیبە.”
“لە دنیای ئەمڕۆدا کەم نین ئەو وڵاتانەی کە سەرۆککۆماریان هەیە، سەرۆکوەزیریان هەیە و دوای بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات راستەوخۆ خانووی خۆیان بەجێ دەهێڵن و دەچنە سەر حازری و راستەخۆ دەچنە کۆشکی کۆماری و وەرزارەتخانەکان، بەڵام پێشەوا قازی محەممەد حکوومەتێکی دامەزراند، هۆوییەت و کەسایەتییەکی دامەزراند، لە دایکبوونێکی نوێ و ناسیونالیزم و کوردایەتی بوو.”