لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی رۆژهەڵات هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێرانی بایکۆت کرد. ئەمڕۆ لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی رۆژهەڵات کە لە ٦ ڕیکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هاتووە لە کۆبوونەوەیەکدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێرانیان ڕاگەیاند.
دوای ئەو کۆبوونەوە، لاوان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بەشداری هەڵبژاردن نەکەن چوونکە ئەو هەڵبژاردنە لە بەرژەوەندی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیە.