لاوانی ئازیز و نیشتمانپەروەری کورد لە دەرەوەی وڵات!
لاوانی مەکتەبی دێموکرات!
ئەمڕۆ کۆتایی قۆناغێکی خوێندن و دەسپێکی قۆناغێکی نوێی ژیانتان بوو کە توانیتان دوور لە خاک و زێدی خۆتان بڕوانامەی دیپلۆم بەدەست بهێنن.
بێگومان ئێوە سەرمایەی میللەتی کورد و حیزبی دێموکراتن و ئەمن دڵنیام لەداهاتووی کوردستانێکی ئازاددا ئێوەن کە دەتوانن بە پشت بەستن بە بیر و هزری سەردەم ئەرکی بەڕێوەبردنی دام و دەزگا و موئەسەساتی کوردی وەستۆ بگرن و هەوڵ بدەن بۆ گەشە و پێشکەوتنی کوردستانی ئازیزمان.
ئازیزان! ئێستاکە ئەرکی سەرشانتانە کە زیاتر لە جاران دۆزی رەوای کورد لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵەکان بهێننە گۆڕێ و دیفاعی لێ بکەن و بەردەوام کار بکەن بۆ پەیداکردنی دۆستی زیاتر بۆ نەتەوەکەمان.
سەرکەوتنتان لەو قۆناغە پیرۆز بێت لە خۆتان و بنەماڵەکانتان و میللەتی کورد
ئێوە هەر ساخ و سڵامەت و سەرکەوتوو بن و بە هیوای بڕینی قۆناغەکانی تری ئاکادێمی.
براتان پێشەوا عەلی پوور
سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
14/06/2019