بەڕێز یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست!
ڕێکخراوەکانی ئەندام لە یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست!
بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی لاوانی ڕۆژهەڵاتی دەست پێکردووە و نزیک بە سەد لاوی لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران خستۆتە بەندیخانە.
ئەو لاوانەی کە دەستبەسەر کراون سەرجەم هەڵسووڕاوی مەدەنی و ژینگە پارێزی و فەرهەنگین، بەڵام دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم بهشێوهی نامرۆڤانە و بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی، دەسبەسەری کردوون و ئێستاکە چارەنووسی ئەو لاوانە ناڕوونە.
ئێمه وێڕای گهیاندنی نیگهرانیی خۆمان و کهسوکاری گیراوهکان بە ئێوە، داواتان لێ دەکەین کە بەزووترین کات هەڵوێستتان هەبێت و هەوڵەکانتان وەگەڕ بخەن بۆ پشتیوانی لەم تێکۆشەرانە.
بەڕێزان!
ئامانجی کۆماری ئیسلامی لەو کارانە فەلەج کردنی کۆمەڵگای مەدەنییە لە کوردستانی ئێران، بێدەنگی سەبارەت بەم هەڵسوکەوتەی ڕێژیمی ئێران دەرئەنجامی تاڵی لێدەکەوێتەوە. هەر بۆیە داواکارین بێدهنگ نهبن و لەم پێوەندییەدا ههنگاوی پێویست بۆ هۆشداریدان به کۆماری ئیسلامی هەڵگرن و هاودەنگمان بن بۆ ڕوونبوونەوەی چارەنووس و ئازادی ئەم بەند کراوانە.
لەگەڵ ڕێزماندا
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
01/02/2021