• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

راگەیەندراوی کۆمیتەی خوێندکاریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پشتیوانی کەمپینی نێونەتەوەیی رۆژی جیهانی خوێندکار

  • lawan
  • 2018-11-17
  • پەیام و راگەیەندراو

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان! لاوانی خوێندکاران و مافویست!
لە رۆژی ١٧ی نۆڤامبری 1939 لە وڵاتی چێک ٩ خوێندکار دەکوژرێن و ١٢٠٠ خوێندکاری تریش رەوانەی زیندانی نازیەکان دەکرێن و لەو کاتە بەدواوە یەکیەتی خوێندکارانی جیهان ئەو رۆژەی وەک رۆژی بەرگری و خۆڕاگری خوێندکاران لە دژی فاشیزم دیاریکرد و خوێندکاران لەسەراسەری جیهان لەو رۆژەدا چالاکی دەنوێنن و ئەو رۆژە دەکەنە دەرفەتێک بۆ سەرنج خستە سەر دۆخی سەرجەم خوێندکاران لەسەرتاسەری جیهان.
بێگومان دیاریکردنی رۆژێک لە رۆژەکانی ساڵ بۆ خوێندکاران نیشانەی ئەوەیە کە خوێندکاران لەدنیای ئەمڕۆدا لە توێژە گرنگ و سەرەکییەکانن و روخساری دنیای مۆدێرن و هێمای داهێنانن. زانستی سەردەم بەرهەمی هەوڵ و لێکۆڵینەوەی خوێندکارانە لە زانکۆکاندا و رۆژی جیهانی خوێندکار رۆژێکە کە تێیدا بانگەوازی رامان و هەوڵدانە بۆ ئافراندنی دنیایەکی نوێ و مۆدێرنتر بە پاراستنی ژیانی ئینسانەکان دوور لە شەڕ. دنیایەک کە لەسای پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و سۆشیال مێدیا و سوشیال نێتوۆرک بوەتە گوندێکی بچووک و هیچ رووداوێک و تراژێدیەک بە ئاسانی ون نابێت.
خوێندکارانی چەپ و رزگاریخواز! زانکۆکان لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا ناوەندی سەرەکی پەروەردە و ئاڵوگۆڕی زانستن و زانکۆ و خوێندکار بوونە توخمی سەرەکی لە پێکهێنانی کۆمەڵگای هوشیار، بەڵام لە ئێران دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و داخستنی زانکۆکان بە بیانوی ئینقلابی فەرهەنگی، چوار دەیەیە کە خوێندکارانی ئێرانی و خوێندکارانی کورد لە بری ئەوەیکە لە پشت کورسیەکانی دانیشگاکان پەرە بە خوێندن و زانست و تواناکانیان بدەن، بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن و بەتۆمەتی سیاسی لە لایەن رێژیمی حاکم بەسەر ئێرانەوە یان لە زیندان دان یان ئەوەی کە بێکاری و دۆخی نالەباری ژیان، ئاوارە و پەڕیوەی دەرەوەی وڵاتی کردوون. داکۆکی لە ماف و بەرژەوندییەکانی خوێندکاران بەمەبەستی پێشکەوتنی بژێوی خۆش و پلەی بەرزی ئاکادێمی و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ وەستۆ گرتنی ئەرکەکانیان وەک شارۆمەندی دەروەست بۆ گەشەی کۆمەڵگا، لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەوڵەتانە کە بەداخەوە دەوڵەتی حاکم لە ئێران پێچەوانەی هەموو ئەو بایەخانە دەجوڵێتەوە کە تاک و کۆمەڵگای هوشێار پێویستیەتی. کارنامەی رەشی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیەی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندەکان لە هەموو بوارەکاندا رەش بوە و لە بواری مافەکانی مرۆڤ و هەڵاواردنی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە بەشداری سیاسی و، هەروەها پڕکردنی زیندانەکان لە چالاکوانانی ژن و لاو و خوێندکار، سیگناڵێکی مەترسیدارە و سەپاندنی ئاشکرای دەسەڵاتی بەربەریەتە بەسەر ئێراندا.
خوێندکارانی مافویستی کورد! ئێوە کە جارێک بە تاوانی کورد بوون و جارێک بەتاوانی دواکاری مافە سینفیەکانتان دەچەوسێندرێنەوە و رەوانەی زیندان دەکرێن و حوکمی ئێحدامتان بەسەردا دەسەپێ و شەقامەکانی رۆژهەڵات لەسایەی دەسەڵاتی ئیرتجاعی ئیسلامی پڕ بووە لە خوێندکاری بێکار و رۆژ نییە سینگی لاوێکی خوێندەوار لە سەر سنورەکان گوولە ئاژن نەکرێت و رۆژ نییە بیری خۆکوژی لاوان لە رۆژهەڵات و بەتایبەت لە پارێزگای ئیلام کارەسات نەخوڵقێنێ، جێی خۆیەتی لەجیاتی جێهشتنی نیشتمان لەو ساتە هەستیارەدا کە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار، کوردستان بەتەنیا نەهێڵنەوە و لەسەنگەری خەباتی فرە رەهەنددا چ لەمەیدانی مەدەنی و چ لە مەیدانی پێشمەرگایەتی دا خەباتی جەماوەری دژی رێژیمی ئێران بەگوڕتر بکەن، با نیشتمان نەبێتە مەیدانی تەراتێنی ئەو کەسانەی لە خاک و میللەتی خۆیان هەڵگەڕاونەوە و خەیانەت لە میللەتی خۆیان دەکەن.
ئێمە لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆمان بە پشتیوانی بێ ئەملاو و ئەملای ئێوە دەزانین و پێشمەرگە ئاسا و شانبەشانی یەک هەوڵدەدەین ئاوات و خەونی ئێوە وەدی بێت و ئێوەش لە نیشتمانێکی ئازاددا ژیانێکی سەربەرزانە ببەنە سەر. لەکۆتاییدا بە وتەی شەهید سمایل شەریفزادە لاوی خوێندکاری دێموکرات کە دەیکوت:” ژیان لەناو کۆمەڵانی خەڵک و خەبات بۆ ئازادییان باشترین زانکۆیە ” جارێکی تر پیرۆزبایی رۆژی خوێندکارتان پێ دەڵێین و هیوادارین ئەو رۆژە ببێتە سیمبول و بۆنە بۆ نواندنی چالاکی و سێمینار و داهێنانی ئێوەی خوێندکار.

کۆمیتەی خوێندکاریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان 17/11/2018 #AllOverTheWorld #StudentsofIUSY

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

02/06/2025
8
سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

31/05/2025
5
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
17

پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

08/04/2025
9

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨٢‌هەمین ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراو

08/04/2025
13
بابەتی زیاتر

راگەیەندراوی کۆمیتەی خوێندکاریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پشتیوانی کەمپینی نێونەتەوەیی رۆژی جیهانی خوێندکار

  • lawan
  • 2018-11-17
  • 9:09 pm

1 مانگ پێش ئێستا
8
سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

1 مانگ پێش ئێستا
5
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

2 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان