سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سمینارێکی لە سێ بەشدا بەبۆنەی ٤٣ هەمین ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب بەڕێوە برد.
بەشی یەکەمی سمینار تەرخانکرابوو بە “مێژوونووسیی ئاکادێمی و چەند سەرنجێک” کە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دوکتور هوشمەند شێخانی پێشکەش کرا
بەشی دووهەمی سمینار تەرخان کرابوو بە “پێگەی جەماوەری حیزبی دێموکرات” کە لەلایەن مەنسوور مروەتی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی سمینارەکەدا پێشەوا عەلی پوور ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بابەتێکی لەژێر ناوی “هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەی نێوان دۆستایەتی و سەربەخۆییدا” پێشکەش کرد