سێ شەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لاوانی خوێنگەرمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سۆران لە کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتیدا کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری سۆران نەوژەن کردەوە و بەڕێوەبەریی نوێیان هەڵبژارد.
لەم کۆنفڕانسە کە بە بەشداری هەئیەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەچوو، سەرەتا بە ساتێک بە بێدەنگی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پێشەوا عەلیپوور سکرتێری ڕێکخراو سەبارەت بە دۆخی لاوان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پاشان بەشێک لە بەشدارانی کۆنفڕانس ڕا و سەرنجەکانیان خستە ڕوو.
لەکۆتاییدا تیمی نوێی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە سۆران هەڵبژێردران.