هاوڕێیانی خۆشەویست!
کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی دێموکرات!
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان! میراتگرانی راستەقینەی کۆمار و پێشەوای موعەزەم،
پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئەو کۆمارەی کە مەیدانی جێ خستن و نەهادینە کردنی سیمبولە نەتەوەییەکان بوو و لە پڕۆسەی میلەتسازی مۆدێرندا بە واتای سیاسی و دامەزراوەیی دەوری کارای گێڕا و یەکەمین کۆماری میلی دێموکراتیکی کورد بوو.
رێبەرانی میللەتان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان بە دەرکی خۆیان لە واقعیاتی سیاسی هەوڵ دەدەن بەدوای رێگاچارەی دەربازبوون لە قەیرانەکاندا بگەرێن و لە نەتەوەی ئێمەش پێشەوا قازی لەو دەگمەن رێبەرە دەروەستانە بوو کە بە دەرکی دروست لە شەرایتی ئەوکاتی کوردستان تێکۆشا کە بیری نەتەوەیی لە ناو نوخبەکانی کوردی ئەوکات بگوازێتەوە ناو گۆڕەپانێکی گەورەی کۆمەڵگای کوردی و بەستینێک ئامادە دەکات کە حزبی دێموکرایت دابمەزرێنن.
پێشەوا قازی کە حیزبی دێموکراتی دامەزراند بۆوەی دامەزراند کە دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و کۆمەڵگا ئیدارە بکات هەربۆیەش ئەو خوێندنەوە دروستە بوو کە بوو بە هەوێنی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەلایەن حیزبی دێموکرات و پێشەواکەی.
لە کۆماری کوردستان بە دیرایەتی پێشەوا قازی بیرۆکەی هێنانە پێشی لاوان و ژنان بۆ ناو کایەکانی سیاسی و حیزبایەتی و حکومەتداری بەحەدێک دەقیق بوو کە لاوانی گۆشکراوی کۆمار دوای روخانی کۆمار و شەهیدکرانی رێبەرانی کۆمار، جارێکی تر حیزبی دێموکراتیان بونیاد نایەوە و درێژەیان بە تێکۆشانی ئەو حیزبەدا. پێشەوا قازی لە سەردەمێکدا ژنان دێنێتە مەیدانی کاری رێکخراوەیی کە لە ئێرانی ئەوکات تا ئێستاشی لەگەڵداێیت دوای ٧٢ساڵ لەو سەردەمە هێشتا مافی تیکۆشانی سیاسی بۆ ژنان بەرەوا نابینرێت. لەسەردەمێکدا کە بیری عەشیرەیی و ریش سپی گەری و باوکسالاری زاڵبوە، پێشەوا قازی تەمرینی حکومەتداری و حیزبایەتی و سیاسی بە لاوان دەکات و ئەمەش دیرایەتی ئەو رێبەرە مەزنە بوە.
ئازیزان!
ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاقی کردنەوەی ئەزمونەکانی حکومەتداری لە تاران و تەجروبەی رێژیمەکانی شاهەنشاهی و ئیسلامی ئێستا، بەو ئاکامە گەیشتووین کە ئەقڵیەتی تاران لەهەمبەر کورد و نەتەوەکان، بە گۆڕینی رێژیمەکان ناگۆڕدرێت و بۆیە پێویستە کۆمەڵگای کوردی رۆژهەڵات بە یەکگرتوویی خۆی ناونیشانیکی بەهێزی کوردی بدات بە تاران کە نەتوانێت پرسی کورد پەرواێز بخات و تەنانەت لە ئەگەری روخانی ئەو رێژیمەش دەبێ ریژیمی داهاتوو بزانێ ئەگەر بێت و کورد و نەتەوەکانی ئێران نەخوێنێتەوە و لەبەرجاویان نەگریت و بەشداری پرۆسەی سیاسیان نەکات ئەوا چارەنووسی ریژیمەکانی پێشووی دەبێ .
ئێمە لەسەردەمێکدا یادی کۆماری کوردستان دەکەینەوە کە بە خۆشیەوە کۆمەڵگای کوردی رۆژهەڵات خوێندەوارە و توانیویانە لە فەزای داخراوی سیاسی ئێراندا لە بواری جواروجۆر لەپێناو مافە نەتەوایەتییەکانی کورد بێنە دەنگ.
لاوان و ژنانی رۆژهەڵات ئەمڕۆکە لەسەر بنەمای کۆماری کوردستان و پێشەواکەی، بۆ جێ خستنی هەرچی زیاتری پڕۆسەی میللەتسازی لەمەیداندان و تێدەکۆشن و بە تیکۆشانی خۆیان توانیویانە تاحەدێک پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکەن و ئەو پەیامەیان داوە بە کۆماری ئیسلامی کە بە پیلانگێڕی ئیتر ناتوانێ پرسی کورد لە رۆژهەڵات پەراوێز بخات. پەیامەکەی ئێوە گەیشتۆتە شوێنی خۆی و بە تێکۆشانی زیاتریئێوە رۆژ بە رۆژ ئەم پەیامە باشتر جێ دەکەوێ.
ئێوە لە جەریانی جێژنی رێفراندۆم و کارەساتی کرماشان بە تەعەهودێکی میللی و یەکگرتوانە و بە هەرەوەزی نەتەوەیی خۆتان سنوورەکانی کوردستانتان دیاری کرد، ئەوی ئیوە کردتان چی وای کەمتر نەبوو لە رێفراندۆم، ئێوە دەوڵەتی کوردستانتان لەسەر بنەمای ئەخلاق و نیشتمانپەروەری راگەیاند.
جارێکی تر بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان گەرمترین پیرۆز بایی لە ئێوە و لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم بۆ زیندوومانەوەی میلەتەکەمان گیانیان دانا و زیندانیان کێشا و ئەشکەنجە دەدرێن و دووری ئازیزان تەحمول دەکەن.
هەر بژین و سەرکوتوو بن