لاوانی ماف ویست و ئازادیخوازی کورد!
ئه‌ندامان و دۆستانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان!
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکەمین رێکخراوی مۆدێرن و دێموکراتیک بۆ لاوان، لەسەردەمی کۆمەڵەی ژێ کافەوە تا ئیستا
بەردەوام بوە لە خزمەت بە لاوانی کورد و هەوڵی داوە لەسەر دوو بنەمای نیشتمانپەروەری و ئەخلاق لاوان پەروەردە بکات و لاوانی کوردیش پۆل پۆل لە دەوری ئەم رێکخراوە کۆ بونەتەوە.
بێگومان لەسەرپێ بوونی یەکیەتیی لاوان بەندە بە پاراستنی ئەسڵە دێموکراتیکەکان و لەپێناو نوێبونەوە و پتەوترکردنی روحیاتی کاری جەمعی، هەشتەمین کۆنگره‌ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان له داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌ڕێوه ده‌چێ. بێ گومان کۆنگره به بێ به‌شداریی چالاکانه‌ی ئێوه ناتوانێ ئامانجه‌کانی بپێکێ و له ئاست چاوه‌ڕوانی ئه‌م قۆناغه‌ی بزاڤی لاوان‌دا بێ. هه‌نوکه ئێوه لاوانی کورد له زانکۆکانی ئێران خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردتر و واقعی ترتان له سه‌ر دۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کورد و بەشداری لاوان لەم بزوتنەوەیەدا هەیە و هەروەها روانگەیەکی نوێتان هەیە سەبارەت بە پێویستییه‌کانی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌دان به بزووتنه‌وه‌ی مەدەنی لەنێوخۆ، هه‌ر بۆیه ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوون و روانینه‌کانی ئێوه له کۆنگره‌دا ده‌توانێ به‌ستێنێکی له‌بارتر بۆ داهاتووی یه‌کیه‌تییه‌که‌تان بڕه‌خسێنێ. کۆمیتەی به‌ڕێوه‌به‌ری داوا له چالاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کا را و بۆچوونه‌کانیان سه‌باره‌ت به داهاتووی کاری یه‌کیه‌تی لاوان و چۆنیه‌تیی پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی نێوان لاوانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ ئه‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه بنێرن و کۆنگرەکەیان بە باسی سیاسی و فکری دەوڵەمەند بکەن.
congress.dyuek@gmail.com
له‌گه‌ڵ رێزماندا
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی هەشتەمی
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
23/05/2017