پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردانی ۱٤۰۲ی هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموكراتى ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەپەرەستی هاوڕێ سەید واحید ئەحمەدی جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان، بەشدارییان کرد لە کۆڕی ناساندنی کتێبی (سۆسیالیزم وکێشەی نەتەوەیی و پرسی کورد لە عێراقدا) لە نوسینی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەڕێز جەلال تاڵەبانی و وەرگیرانی سامی قادر.