ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢٣ بەرێز دارا ناتق سکرتێری پێشووتری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات کۆبونەوەیەکی بۆ بەشێک لە لاوانی کورد لە پایتەختی وڵاتی بێلژیک بەڕێوەبرد، شایانی باسە ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشداری بەرچاوی لاوانی ورمێ و سەڵماس بەڕێوەچوو کە تازە ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کردوە.
بەرێز دارا ناتق لەم کۆبوونەوەیەدا باسی لە کۆمەڵیک بابەتی نەتەوەیی، نیشتمانی، کولتووری و فەرهەنگی کرد و لە کۆتاییدا لاوانی بەشدار لەکۆبوونەوەکە بە ڕا و سەرنجەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد.