فاروق ئەحمەدی(شاهۆ)، پلەی سێهەمی لە توێژینەوەی دەرچوون(پایاننامه) لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەدین لە هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا.
فاروق ئەحمەدی خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەلاحەدین ئەم توێژینەوەیەی لەگەڵ هاوپۆلییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بەناوی عومەر مەزهەر لەژێر ناونیشانی “کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی کاری ڕۆژنامەوانی” ئەنجام داوە.
ناوبراوان دوای ئەوەی کە توێژینەوەیەکەیان لەسەر ئاستی کۆلێژی ئاداب و لەنێوان ٨٤٠ خوێندکار پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لەگەڵ ١٩ یەکەمی کۆلێژەکانی تری زانکۆی سەلاحەدین ناویان چووە پێشبڕکێ بۆ ئاستی زانکۆ و بەم شێوەیە پلەی سێهەمی بەشه وێژەییەکانیان لە ناو ٢٠ کۆلێژ لەسەر ئاستی زانکۆکەیان بەدەست هێنا.