پاشنیوەرۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۲ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی لەڕێوڕەسمێکدا له یەکێک له بنکەکانی حیزب ، ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای ڕێوڕەسم به سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دوای بەخێرهێنانی بەشدارانی ڕێوڕەسم لەلایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسم هاوڕێ “کانی ئاجـی”یـەوە، بەڕێز پێشەوا عەلیپوور ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشداران کرد. بەڕێز عەلیپوور لە قسەکانیدا گوتی : “یەکیەتیی لاوان لەو ڕووە بۆ لاوان گرنگە کە لە نەوجەوانی و جەوانیدا فێری کلتووری سازمانی و کاری تیمی و هەروەزی دەبن، دیارە ئەوەش یەکێکە لە بنەما هزرییەکانی لاوانی سەردەمی ژێ کاف کە ئەو ڕێکخراوەیان بۆ دامەزراند ، بنەمایەکی دیکەی گرنگی ئەو ڕێکخراوە تێکۆشانی نەتەوەیی بوو کە تا ئێستاش بە گوڕ و تینی زیاتر لە پەرە ئەستەندندایە.”
لە برگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە سروودێک لەژێر ناوی “هەستن هەستن ئەی لاوەکان” لەلایەن کۆڕی سروودی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان لەلایەن سەید واحید ئەحمەدی، جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. بەریز ئەحمەدی لە قسەکانیدا گوتی کە: “٢٢ی خاکەلیوە ١٣٢٢ خاڵی وەرچەرخانی خەباتی ڕێکخراوەیی لاوانی داهێنەری کۆمەڵەی ژێکاف و هەروەها میراتگرانی ڕاستەقینەی کۆماری کوردستانە، کە زایەڵەی سەربەستی خوازی و سەربەخۆیی خوازییان ئەمڕۆکە لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵات دەبیسترێت و لە بەرگی خاکیپۆشاندا ڕووبەڕووی دووژمن دەبنەوە.”
دواتر شاعیری گەورەی گەلەکەمان “مامۆستا بێبەش” شێعرێکی لەژێر ناوی “هاواری دار” پێشکەشی بەشداران کرد.
پاشان شێعری “ڕۆژی خۆشی” بەرهەمی شاعیری نەمری کورد مامۆستا هێمن، لەلایەن لاوی بەهەست “ماکوان خوسرەویـ”ـیەوە پێشکەش کرا.
ــ لە بڕگەی دواتردا ئاماژە بە ناوی ئەو ڕێکخراوانە کە بە بۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە پەیامی پیرۆزباییان بۆ ڕێکخراو ناردبوو.
ــ لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمدا، لەوحی ڕێزلێنان درا بە ئەندامانی چالاکیی کۆمیتەی “ئاگری” و چەند هاوڕێی دیکە کە لەوحەڪان لەلایەن مامۆستا بێبەش و کاک ئەحمەد قازییەوە پێشکەش بە هاوڕێیان کرا.
ــ کۆتایی ڕێوڕەسم بە هەڵپەڕکێی گشتیی بەشداران کۆتاییهات.