ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی بەسەرپەرەستی شیوا مورادیان بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو، بەشدارییان کرد لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی.
ئەم سیمینارە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری شاری کۆیە و سەنتەری مێترۆ بە هاوبەشی بۆ بەڕێزان دوکتور هۆشمەند عەلی شێخانی دوکتورا لە مێژوو و هەروەهو مامۆستا سامان عومەر ماستەر لە زمانی ڕاگەیاندن پێک هێنرابوو.