“کەماڵ محیەدینی” نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆنگرەی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سۆسیالیست، بە جێگری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
ئەم سەرکەوتنە تەنها بەدەستهێنانی پۆستێک نییە، بەڵکوو بەرهەمی چەندین ساڵ تێکۆشان و نوێنەرایەتییەکی دڵسۆزانەیە.
جێی خۆیەتی ئاماژەش بەوە بکەین کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، یەکیەتیی لاوان توانیویەتی دەنگی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بگەیەنێت و چەندین بڕیارنامەی گرینگ لەسەر ڕەوشی سیاسی و مرۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بچەسپێنێت.
بۆ ئێمە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بینینی نوێنەر و ڕێکخراوەکەمان لەم پێگە باڵایەدا، هێمای متمانەی جیهانی و بەردەوامیی خەباتمانە بۆ ئازادی و دادپەروەری.
ئەم دەسکەوتە گەورەیە، پیرۆز بێت لە ڕێکخراوەکەمان و هەموو ئەو لاوانەی کوردستان چاویان لە ئاسۆیەکی گەشە.








