هێرشی درۆنی و مووشەکیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، سێ شەهید و چەند برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “کوردستان میدیا”، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە، بە مووشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون.
لەو پەلامارەدا “شاهین ئازەربەرزین” شەهید بووە و “نادر ئازەربەرزین” باوکی شەهید شاهین، بەتوندی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبدا، دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی “نەدا میری” و “سەمیرا ئەڵڵایاری” شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.
شایانی ئاماژەیە، شەهید “شاهین ئازەربەرزین”، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.








