لە ماوەکانی ڕابردوودا، “ڕامین نوسرەتی هیق” نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی سویس، لەگەڵ خاتوو “میدیا پیرۆتی” نوێنەری پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بانگهێشتی کۆنگرەی پارتی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتە کران.
لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، نوێنەری یەکیەتیی لاوان لەگەڵ چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئەندام پارلەمانی سویس و هەروەها لاوانی پارتی سۆسیال- دێموکرات، دیدار و گفتوگۆی کرد و لەگەڵیان پرسی کورد و دۆخی لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خستە بەرباس.








