سەردانی ریکخراویی ئامریکایی کارزانس لە بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٠٩-٠٣-٢٠١٦ گرووپی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیی رێکخراوی ئامریکایی کارزانس بە سەرپەرەستی بەڕێز پۆل تێلمەن سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد ولەلایەن پێشەوا عەلیپوور سکرتێری یەکیەتیی لاوان پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا باس لە دۆخی لاوانی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرا و بەڕێز پۆل تێلمەن بەڵێنی دا کە ڕئکخراوەکەیان پشتیوانی تەواوی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەکات .لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوو لایەن داوایان کرد کە لە داهاتوودا هاوکاری و پێوەندی ڕێکخراویان بەردەوام و پتەوتر بکەن.