سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٥١ مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیان کرد.
شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی ڕێکخراو بە بۆنەی ٥١مین ساڵیادی دامەزرانی لاوانی شیوعی سەردانی بارەگای سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیان کرد و لە لایەن شاندێکی سکرتاریەت بە سەپەرەستی بەڕێز ئەمیر خانەقەینی سکرتێری ڕێکخراو پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا شاندی لاوانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی شیوعی و پێشکەشکردنی چەپکە گووڵێک بەو بۆنەیەوە، باسیان لە لە ڕابردووی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراو و هاوپێوەندی لەمێژینەی پارچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات کرد، لەم دانیشتنەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر بەردەوامی هاوپێوەندی نێوانیان کردەوە و هەروەها ئامادەییان بۆ بەڕێوەبەردنی کاری هاوبەش بۆ لاوان نیشاندا.