حهوتهمین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه، 8 ی خه‌رمانان به به‌شداریی نوێنه‌ڕانی کۆنگره‌و کۆمه‌ڵێک له میوانان به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ به‌رزڕاگرتنی یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
له سه‌ره‌تای کاری کردنه‌وه‌ی کۆنفرهدا په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی لاوان له‌لایه‌ن مه‌نسوور سه‌ممار، سکرتێری پێشووی ئه‌و رێکخراوه‌یه پێشکێش کرا.
مه‌نسوور سه‌ممار له قسه‌کانیدا به ئاماژه به هه‌لومه‌رجی به‌ستنی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می لاوان له بارودۆخی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا گوتی که لاوان ده‌توانن پێشه‌نگی زۆر له‌و ئاڵوگۆڕانه بن که چه‌شنه‌کانیان له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی ڕوویان دا‌و ئه‌وه‌ش ئه‌رکی زیاتر ده‌خاته سه‌رشانی لاوان، به تایبه‌ت لاوانی کورد که خه‌باتێکی شوناسخوازی به دژی رێژیمی ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سکرتێری پێشووی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌شیکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا به وردی په‌ڕژایه سه‌ر ئه‌و ئهرکو ئامانجانه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان ده‌بێ له پێناو به‌رینکردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ بۆی گرینگ بن‌و کاریان له سه‌ر بکا.
گه‌ر له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌دا سامان فهقێنهبی، سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان قسه‌ی کرد‌و به ئاماژه به شانازییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌لیک رێبه‌ری بلیمه‌تی حیزبی دێموکرات‌و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دوکتور قاسملووی نه‌مر، تیشکی خسته سه‌ر، تیشکی خسته سه‌ر پێگه‌و قورسایی یه‌کیه‌تیی لاوان له نێو ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانداو سه‌ره‌به‌خۆیی بڕیاردان وه‌ک یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ناسێنه‌ری یه‌و رێکخراویه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می لاوان‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکێش کرا.
له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ئاماژه به‌وه کرابوو که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌لومه‌رجێک دا کۆنگره‌که‌ی ده‌به‌ستێ که رۆژهه‌ڵاتی ناوهراستو ناوچه‌که به گشتی و عێراق و هه‌ریمی کوردستان به تایبه‌تی به دۆخیکی زۆر هه‌ستیار دا تێپه‌ر ده‌ب و ئه‌م رووداوانه کاریگه‌ریی زۆریان له سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان وبزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان و ئاسۆی دێموکراسی وئازادی و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که دا ده‌بێ، هه‌ر بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌ها بارودۆخێک له‌و هه‌لومه‌رجه دا پیویستی به خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ورد له هه‌موو بواره‌کان دا هه‌یه.
له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری کوردستان‌و تیشک خستنه سه‌ر هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌ی بهجێو پیویستی حیزبی دێموکرات له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بارودۆخی کوردستان‌و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌که‌و هه‌ڵمه‌تی یارمه‌تیدانی شه‌نگال له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتبوو که ئاڵوزییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می کێشه له میژینه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان و ململانێیه نیوخۆێیهکانن، به‌لام گومان له‌وه دا نیه که کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی باڵای هه‌یه له خۆتێهه‌ڵقوتاندن و ده‌ست خستنه نێو قه‌یرانه‌کان بۆ بردنه پێشی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی خۆێ، به تایبه‌تی له سوریه، فه‌له‌ستین وعێراقو ئاگری ئه‌م شه‌رانه خۆش ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ێ له لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی ئه‌وه‌نده سه‌رنج نه‌داته به‌رنامه ناوکییه‌کانی ئێران و به پرسه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌وه سه‌رقاڵ بێ، له لایه‌کی دیکه ئه‌و ڕێژیمه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران و به ڕێگای هاوپه‌یمانه‌کانی دا، ململانیی خۆێ له گه‌ڵ ده‌وله‌تانی دیکه بباته پێش. ئه‌وه له کاتیک دایه که کۆماری ئیسلامی له نێوخۆی وڵات دا رووبه‌رووی قه‌یران گه‌لێکی زۆری سیاسی ، ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه و له چاره‌سه‌رکردنیان دا داماوه.
له‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که پێکهاتنی کۆنگره‌ی لاوان له‌م هه‌لومه‌رجه دا ده‌بێ هه‌ڵگری په‌یامی خۆ ئاماده‌کردن و خۆ رێکخستنی لاوان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه و به ده‌سته‌وه گرتنی جڵه‌وی ئه‌و بارودۆخه بێ که پێشبینی ده‌کرێ.
شایانی باسه کۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌کیه‌تیی لاوان به به‌ڕێوه‌بردنی کار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به خۆی درێژه‌ی به‌کاره‌که‌ی داوه.