• فارسی
  • English
Menu
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

راگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی یەکیەتی لاوان بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەم

  • lawan
  • 2014-09-05
  • کۆنگرە

هەروەها بخوێنەوە

بەڕێوەچوونی پانێلی گفتوگۆی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان پارتە سیاسییەکان لە شاری هەولێر بەبۆنەی دووی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

ئاگاداری کۆنفڕانسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ کۆمیتەی نۆروێژ

یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی زارا بۆ زمانی کوردی، لەلایەن ڕێکخراوی کورد شۆپەوە بەڕێوە چوو و خەڵاتی ساڵانەی زمانی کوردی پێشکەش بە ناوەندی ”ڤەژین” کرا

ڕاپۆڕتی خۆپێشاندانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 10 و 11ی بەفرانبار بەرانبەر بە 31ی دێسامبر و 1جانۆوێری

هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوەبه‌ریی نوێی کۆمیتەی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی دانمارک

هەڵبژاردنەوەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە دەڤەری سۆران

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

میوانە ئازیزەکان!ِ

ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان!

لاوانی شۆڕشگێر و نیشتمان پەروەری کوردستان!

بەشانازییەوە پێتان رادەگەیەنین کە کۆنگرەی حەوتەمی یەکیەتی لاوان لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتیکدا و بە پەسەند کردنی کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی نوێ بۆ قۆناغی نوێی خەبات و تێکۆشان، کۆتایی پێهات. حەوتەمین کۆنگرەی لاوان لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ئەم وڵاتانەی کوردستانیان بە سەردا دابەش بووە، رێکخراوەکەمانی زیاتر بۆ ئەم قۆناغە ئەرکدار کرد و لەم پێناوەش‌دا کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەوتەمی یەکیەتی لاوان هەوڵ دەدا گوتاری خەبات لە رۆژهەڵات زیاتر لە هەموو کات پڕاکتیزە بکات.

بەڕێزان!
لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەلماندوویانە كە میراتگرێكی بەوەفای پێشەوامان قازی محەمەد و كۆماری كوردستانن و ئێستاش لەهەموو جوڵەیەكی لاواندا نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ خاك و خەڵكی كوردستان دەبینرێت. لاوانی رۆژهەڵات خاك و ژینگەی كوردستانیان خۆش دەوێت، هەربۆیە رێكخراوەی ژینگە پارێزی خۆڕسك پێكدەهێنن بۆ ئەوەی شاخ و دەشت و تەنانەت ئاژەلەكانی سەر خاكی كوردستانیش بپارێزن. لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڵێنیان بەمێژوو و كۆماری كوردستان داوە، كە لەهەموو دۆخێكی داخراو و مەترسیداری ئێرانیشدا زمان و كلتوری وڵاتەكەیان بپارێزن، هەر بۆیەش ئەنجومەنە ئەدەبییەكانی رۆژهەڵات بەردەوامن لەپاراستنی زمان و كلتورو ئەدەبیاتی كوردستان. لاوانی نیشتمانەكەمان سنوورە دەستكردەكان كاریگەریان تێناكات و خەمی منداڵێكی شه‌نگالی دەیانگریێنێت و بزەی ئامەدییەك رووگەشیان دەكات. لەلایەكی دیكەش جیلێكی نوێی لاوانی رۆژهەڵات پێگه‌یشتوون كە پرسیار لەسەر رابردوو و ئێستا و داهاتووی نەتەوەكەیان و پێشڕەوانی بزاڤی رزگاری نەتەوەکه‌یان لە رۆژهەڵات دەكەن و بەوەڵامی كەمیش رازی نابن.
هەمووی ئەوانە وادەكات كە ئێمەی ئەندامانی یەكێتی لاوانی دێموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەركمان قوورستر بێت و بە دڵناییەوە ئاسۆمان روونتر ده‌بێت. ئێمە هەوڵ دەدەین لەئاست ئەو ناسیۆنالیزمە مەدەنییەدا بین که‌ لاوانی رۆژهەڵات لەتاریكترین ژینگەدا و لەبچووكترین دەرفەتدا ئاماژەكانی بۆ ئێمە دەنێرن.

هاوڕێیان!
لاوان وەک هێزی سەرەکی کۆمەڵگا و پێشڕەو لە گۆڕانکارییەکاندا، هەنووکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکیان لە جاران قورسترە و ئەگەر جاران لاوان تەنیا لە پرسە نەتەوەییەکاندا دەوری ئاوانگاردیان هەبوو، ئەوە ئێستا ئەرکیان قورسترە و دەبێ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک دیاردەی قێزەونی وەکوو بانگەشەی گرووپە جیهادیە تەکفیرییەکان و بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بکەن کە لە سایەی سیاسەتی دووژمن کارانەی کۆماری ئیسلامی هاتوونەتە ئاراوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش دڵنیاین كە هەروەكوو چۆن لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دوای ئەو گەلەكۆمەیەی که‌ لەكۆمار كرا و پێشەوایان لەسێدارەدا، دوای ئەوەی رژێمی تاریكی لەقاڕنێ و قەڵاتان كۆمەڵكوژی دەستپێكرد و نیەتی سڕینەوەی كوردی لەرۆژهەڵات هێنا، دوای ئەوەی رێبەرانی دیموكراتی شەهید كرد و لەم ساڵانەشدا دوای ئەوەی سیستماتیك ماددەی هۆشبەری بەسەر كوردستاندا بڵاوكردەوە و دوای دەیان پیلانی دیكەش، لاوانی رۆژهەڵات چۆكیان دانەدا و ورەیان دانەبەزی و هەموو رۆژێك بیانوییەكیان بۆ خەبات دروستكرد، ئەمجارەشیان رێگە نادەن سەلەفییەتی تەكفیری و ماددەی هۆشبەرو بەسیستەمكردنی جاشایەتی فیكری و جەستەیی كاریگەریان تێبكات، ئێمه‌ زۆر لەوە دڵنیاین كە لاوانی رۆژهه‌ڵات پێشەنگی خەباتێكی گەورەن، ئێمه‌ هیچ شكمان نییە كە لاوانی رۆژهەڵات بەو جوڵانەیان خەریكە بەدەیان و بگرە سەدان جار ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك نیشانی ئێمە دەدەن، دڵنیا بن پەیامەكەتان لای ئێمەیە، و ئەمڕۆ یان سبەی داوا ره‌واکانتان جێبه‌جێ ده‌که‌ین و لەكرماشان و سنەو مەهاباد یەكتر دەبینینەوە.

میوانە بەڕێزەکان!
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان رەسالەتێکی مێژوویی هەیە و لە پێناو بەجێ گەیاندنی ئەم رەسالەتە مێژوویە، کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوەکەمان دەست پێشخەر دەبێ لە وەسەر یەکخستنەوەی لاوانی دێموکرات و یەکگرتنی هەموو رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان لە رۆژهەڵات و هەوڵ دەدەین کە بە تێکشکاندنی ئاستەنگ و لەمپەرەکان، پردی پێوەندی لە نێوان لاوانی دێموکرات و سەرجەم رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان لە رۆژهەڵات پێک بێنین.

بەڕێزان!
یەکیەتی لاوان بە چاوی ئومێدە دەڕوانێتە خەباتی لاوان لە پارچەکانی تری کوردستان و بەرگری لاوانی رۆژئاوا له‌ خاکی نیشتمان لە بەرامبەر گرووپە تەکفیریەکاندا بەرز دەنرخێنێ و هەروەها پشتگیری خۆی لە پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری وڵات رادەگەیێنێ کە ئەمەش ئاکامی بەرخۆدانی بێ وچانی لاوان بوو کە دەبێتە هەوێنی ئاشتی. لە باشووری کوردستان نەتەوەکەمان چاوەنواڕی دوورە دیمەنی سەر بەخۆییە و لاوان بە هێزی لە بڕان نەهاتوویان لە بەرامبەر هێرشی تێرۆریستەکاندا لە سەنگەری بەرگری لە نیشتمان دان و ئەمە لە لایەن یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بایەخەوە سەیردەکرێ و چاوەڕوانین ئەم هەلانەی کە لە پارچەکانی تری کوردستان پێک هاتووە ببێتە دەرفەت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و لاوان لە پارچەکانی تر رێز لە خەبات و تێکۆشانی لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بگرن و پشتگیریان بکەن .

ئامادە بوانی بەڕێز!
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که‌ئه‌م وته‌ی دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندیتان بیر بێنینه‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێ: “با لاوانی کورد، کوڕ و کچ باش بزانن کە ژیان لە ئەسیری و ژێردەستی دا چەندە بێقەدر و قیمەتە و لەبەرامبەردا،هەڵمژینی هەوای پاک و بێگەردی سەربەرزی و ئازادی چەندە خۆش و دڵڕفێنە”

سڵاو لە هەموو شەهیدانی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی رزگاریخوازی میللەتی کورد

کۆمیتەی گشتیی بەڕێوەبەری
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
13/6/2714

بابەتەکانی هاوشێوە

بەڕێوەچوونی ڕێورەسمێک بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

2017-08-26
117
ڕاپۆرتی دوویەمین رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان

2017-08-25
96
ڕێوڕەسمی کرانەوەی هەشتەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

2017-08-24
108
ڕاپۆرتی یەکەم رۆژی هەشتەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

104
ڕاپۆرتی جەژنی کۆتایی کۆنگرەی ٧ی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2014-09-05
50
بابەتی زیاتر
راگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی یەکیەتی لاوان بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەم

  • lawan
  • 2014-09-05
  • 2:25 pm

5 ساڵ پێش ئێستا

نوێترین

یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی زارا بۆ زمانی کوردی، لەلایەن ڕێکخراوی کورد شۆپەوە بەڕێوە چوو و خەڵاتی ساڵانەی زمانی کوردی پێشکەش بە ناوەندی ”ڤەژین” کرا

هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێوەبه‌ریی نوێی کۆمیتەی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی دانمارک

هەڵبژاردنەوەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە دەڤەری سۆران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەو زستان، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو

هەڵبژاردنەوەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە وڵاتی سوید

مێژووی ئاڵا و پێشمەرگە

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان