ماڵپهرێ لاوان: دایك و باوكی قوتابیانی شاری ئابدانان بە نیسبەت پێدانی یارمەتیی زۆرەملی بە قوتابخانەكان تووڕهو نارازین.
کهسێکی خەڵكی شاری ئابدانان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندكارانی ئێراندا دهڵێ بەڕێوەبەرانی هێندێك لە قوتابخانەكانی ئەم شارە بهینابهین چەند بەرگەیەك بە قوتابیاندا دهنێرنهوه ماڵێ كە بڕە پاریەكی دیاریكراوی تێدا نووسراوهو له سهریان دهکهن که ئهو پارهیه به قوتابخانه بدهن.
ئهو کهسه که خۆی دایکی قوتابییهکه دهلێ بەم پێیە دایكو باوكەكان ناچار دەكەن بە هەر جۆرێک بێو بۆ ئهوهی منداڵەكانیان لە خوێندنگە بەخۆیاندا نەشكێنەوە، ئەم پارەیە دابین بكەن و وەك دیارییەكی زۆرەملی بۆ قوتابخانەی بنێرن.
دایكی قوتابیەكی دیكەش گوتوویەتی سەیر ئەوەیە كە زۆر لهو قوتابخانهو خوێندنگهیانه راست 2 یان 3 رۆژ بەر لە تێكردنی یارانەكان ئەم كارە دەكەن.
پەرویز جابروەندی، بەڕێوەبەری پەروەردەو فێركردنی شاری ئابدانان لەم بابەرهوە ڕایگەیاندوە که بەپێی قانوونی پەروەردەو فێر كردن نابێ پارە لە قوتابیان وەربگیردرێ، بەڵام بەهۆی كەمیی بوودجەی ئەم وەزارەتخانەیەو بە مەبەستی دابینكرانی كەرستە ئامووزشیو ڕیفاهییهکانی قوتابخانهکان داوای یارمەتیی ماڵی لە دایك و باوكی قوتابیان دەكرێ.
ناوبراو لە بابەت ناردنی ئەم بەرگانە بۆ دایكو باوكەكان دهڵی ناردنی بەرگەی داوای یارمەتی قوتابخانە مەسەلەیەكی باوە، بەڵام دیاریكرانی پارە كە حاڵەتی زۆرەملی هەبێ، پێچەوانەی قانوونەو دایکو باوکان دهتوانن لهو بارهوه نارهزایهتی دهببڕن.