هاوڕێیانی خۆشەویستی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەگەڵ سڵاوی گەرم
بەبۆنەی حەفتاوشەشەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتییەکەتانەوە پڕبەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەم و پێشکەوتنتان لەڕێگای وەدیهێنانی ئاواتەکانی لاوان و لەوەش گشتگیرتر، خزمەت بەئامانجە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان دا بەئاوات دەخوازم.
ئازیزان! نزیک بوونەوەی ڕێکخراوەکەتان لەتەواوکردنی هەشتەمین دەیەی تەمەنی خەباتی خۆی هەر لەوکاتەدا کەشانازییەکی گەورەیە و دەریدەخا كه نەوەکانی پێشووی لاوان بەچ ئیرادەیەکەوە بەرەنگاری کۆسپەکانی سەر ڕێگابوونەوە تا بتوانن ئەو ئاڵایە بپارێزن و بیدەنەدەستی نەوەی ئێستا، ئەرکێکی قورسیش دەخاتە سەرشانی ئێوە.
ئەگەر ئێوە و هاوڕێکانتان لەتەمەنی لاوەتیدان نابێ لەبیرتان بچێ کە رێکخراوەکەتان ئەمڕۆ میراتگری پتر لەحەوت دەیە خەبات و حەماسەیە. کەوایە ئێوە دەبێ بەئێنێڕژی و ههوڵ و هیممهتی لاوانە بەڵام بەئەزموون و ئاوەزی بەساڵداچووانی کارکوشتەوە بۆ پێگەیاندنی وەچەیەک تێ بکۆشن کە بتوانێ کاروانی ئەو خەباتە پڕخوێن و حەماسەیە بگەیەنێتە دوا قۆناغی سەرکەوتن.
بۆتان ئارەزوودەکەم کەشیاوی هەڵگرتنی ئەوپەیامەپیرۆزە بن
به ئاواتی ساغی و سهركهوتنتان
عبدالله حسن زاده
٢٢\٠١\١٣٩٨