• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

  • lawan
  • 2020-06-29
  • دانمارک, کاروچالاکی, کۆمیتەکانی لاوان

هەروەها بخوێنەوە

هەولێر/ سەردانی بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب

بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە فێستیڤاڵی “بەریدان” لە شاری کۆیە

بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پانێلێکی سیاسی لە شتوتگارت

بەشی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان، سەردانی حەوتەمین پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکس (HITEX) لە هەولێری کرد

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads
ڕۆژی یەکشەمە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای ئانلاین کۆبوونەوەیەکی بۆ بەڕێزان “خالید عەزیزی”، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و “پێشەوا عەلی پوور”، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە خاتوو “ئاگرین محەممەدی”، پێشکەشکاری بەرنامەکە وێڕای باسکردن لە شێوازی کار و گرینگی کۆبوونەوەکە لەو دۆخەدا، پانێلەکانی کۆبوونەوەی بەم شێوە هێنا گۆڕێ کە سەرەتا پێشەوا عەلی پوور ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کار و تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرد کە تێیدا ئاماژەی بە بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە کۆڕ و کۆنفڕانسە نێونەتەوەییەکاندا کرد. پێشەوا عەلی پوور هەروەها لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیداکردنی دۆست و هاوپەیمان بۆ لاوانی دێموکرات کرد و لە ناویاندا دۆستایەتی و نزیکایەتی لەگەڵ لاوانی سوسیال دێموکراتی سوئێد و لاوانی ئەربیدە پارتی نۆروێژ و سوسیال دێموکراتەکانی ئۆتریش و ئاڵمان و دانمارکی بە نموونە هێنایەوە و، هەروەها بەشداری لە کۆنگرەی داهاتووی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست لە پانامای بە قۆناغێکی نوێی خەبات و تێکۆشانی لاوانی دێموکرات ناوهێنا کە لەو کۆنگرەیەدا لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات و تێکۆشانی لاوانی ڕۆژهەڵات، قەتعنامەیەک ئامادە کراوە بۆ پشتیوانی لە خەباتی لاوانی ڕۆژهەڵات لە سەر شەقام و لە چیاکان. پێشەوا عەلی پوور لە کۆتایی باسەکەیدا ڕێکخستن و سازماندانی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵاتی بە ئەرکی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات زانی کە پێویستە چالاکانەتر کۆمیتەکانی یەکیەتیی لاوان تێبکۆشن و لە سازماندانی لاوان غافڵ نەبن.
دوای ڕاپۆرتی سکرتێری یەکیەتیی لاوان، بەڕێز “خالید عەزیزی”، ڕاوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی سیاسی و لاوان و تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان هێنایە گۆڕێ و گوتی: “ئێمە وەک حیزبێکی نەتەوەیی بۆیە سیاسەتمان تێکەڵ بە ژیان کردوە تاکوو لە واقیعی کۆمەڵگە دوور نەکەوینەوە و لە داهاتووی کوردستاندا بەرنامەیەکی گونجاومان هەبێ بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک و خەڵک نیگەران نەبن کە دوای ڕزگاری نەتەوەیی دۆخی ژیان و گوزەرانیان چی بەسەر دێت.” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە چارەسەری پرسە سیاسییەکانی ئەمڕۆ ئاماژەی بە چالاکانی مەجازیدا و گوتی” لە دنیای ئەمڕۆدا دەست ئاوەڵەیی لە دنیای مەجازی وای کردوە کە تاکەکانی کۆمەڵگە ڕاو بۆچوونی سیاسیی خۆیان بهێننە گۆڕێ و چەشنێک بەربڵاوی ئاخاوتن هەبێ، بەڵام نابێ لە بیری بکەین کە ئەوە حیزبەکانن دەتوانن ڕێگا چارەسەر بدۆزنەوە و گوتاری سیاسی دروست بکەن” .
خالید عەزیزی لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە ئەرک و دەوری لاوانی دێموکرات کرد لە یەکیەتیی لاواندا و گوتی:”لاوانی دێموکرات لە جەریانی خەباتی خۆیدا پێویستە لاوان لە سێ مێحوەری نێوخۆ، دەروەی وڵات و لاوانی ڕۆژهەڵاتی نێشتەجێ لە هەرێمی کوردستان سازمان بدەن و پشتیوانییان لێ بکەن، وەک چۆن چاوەڕوانی لە حیزبی دێموکرات هەیە، ئاواش چاوەڕوانی لە یەکیەتیی لاوانی حیزبی دێموکرات هەیە کە تێ‌بکۆشن و پشتیوانیی لاوانی کورد بن. بەڕێزیان سەبارەت بە ئاوێتە کردنی هەستی نەتەوەیی لاوان لە گەڵ واقع بینی سیاسی گوتی کە :”یەکیەتیی لاوان لە پەرەدان بە تێکۆشانی نەتەوەیی و هاوسۆزی نەتەوەیی بۆ پارچەکانی تری کوردستان نابێ بێ تەفاوت بێ و پێویستە هاوسۆزی پارچەکانی تری کوردستان بن، لە تەنیشت ئەمەش خەباتی لاوان لە مەیدانی ئەسڵی خۆیان کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە مودیریەت بکەن و ببنە سەرچاوەیەکی باشی گوفتمان سازی و نەتەوەسازی، هەر لەم پێوەندییەدا کار و چالاکییەکانی لاوانی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجومەنە ژینگەیی و فەرهەنگی و مەدەنییەکان بەرز نرخاند.”
لە کۆتاییدا بەشداربووان ڕاو سەرنجی خۆیان هێنایە بەر باس و وڵامی پرسیار و پێشنیارەکانیان درایەوە.

بابەتەکانی هاوشێوە

هەولێر/ سەردانی بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب

هەولێر/ سەردانی بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب

3 حەفتە پێش ئێستا
2
بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە فێستیڤاڵی “بەریدان” لە شاری کۆیە

بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە فێستیڤاڵی “بەریدان” لە شاری کۆیە

3 حەفتە پێش ئێستا
4

3
دیداری سکرتێری یەکیەتیی لاوان و نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی- سویس لەگەڵ بەڕێوەبەری لاوانی هەولێر

بابەتی زیاتر
کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

  • lawan
  • 2020-06-29
  • 10:39 am
  • دانمارک, کاروچالاکی, کۆمیتەکانی لاوان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 کوردبوون یان کوردستانیبوون؟

2 هەولێر/ سەردانی بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب

3 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە فێستیڤاڵی “بەریدان” لە شاری کۆیە

4 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پانێلێکی سیاسی لە شتوتگارت

5 بەشی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان، سەردانی حەوتەمین پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکس (HITEX) لە هەولێری کرد

6 دیاریی یەکیەتیی لاوان بۆ قوتابییانی ناو شۆڕش

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان