ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “ڕزگار ئەمینی”، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٨ ساڵەی کۆچی هونەرمەند “تاهیر تۆفیق”، سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دێکیۆمێنتێک لەسەر زانکۆی کۆیە نمایش کرا، پاشان پەیامی تیپی مۆسیقای کۆیە لەلایەن “هۆشمەند زاهیر”ەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەکانی دواتردا چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانی لەلایەن هونەرمەندان “شێروان، ڤاڵە سەردار، ماهان بەهامین، میرۆز کۆیی، ئازیتا لوقمان و بیژەن جەلال” پێشکەش کران.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم ڕێوڕەسمە لە ڕۆژی هونەری کۆیەدا بەڕێوەچوو.