ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر، هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “بێریڤان عەزیمی”، سەردانی پێشانگەیەکی نیگارکێشانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کۆیەی کرد و دەستەگوڵی یەکیەتیی لاوانی پێشکەشی هونەرمەند “یادگار بڕوشان” ئەندامی یەکیەتیی لاوان و بەشدار لە پێشانگەکەدا کرد.
لەم پێشانگەیەدا بەرهەمە هونەرییەکانی سێ لاوی فێرخواز بە ناوەکانی “یادگار بڕوشان، ئەحمەد ئاسۆ و هەتاو عەبدوڵڵا” نمایش کراون، کە تێیدا مێژووی کورد لە چوارچێوەیەکی هونەریدا نمایش کراوە.
یادگار بڕوشان سەبارەت بەم پێشانگەیە ڕایگەیاند: نۆ تابلۆی پێشانگەکە بەرهەمی خۆمە و نزیکەی ساڵێک کارم لەسەر کردوون و ئیلهامم لە سروودە نەتەوەییەکان و شێعرە کوردییەکان وەرگرتووە.
هەیئەتی یەکیەتیی لاوان لە سەردانەکەدا سەرەڕای دەربڕینی پشتیوانی لە هونەرمەند “یادگار”، جەختی کردەوە کە یەکیەتیی لاوان پشتگیری لە لاوانی بەتوانا لە هەموو بوارەکان دەکات.