ئەمرۆ رۆژنامەی گاردیەن بڵاویكردووەتەوە كە بێھروز بوچانی نووسەری رۆژھەڵاتی كوردستان كە لە دوورگەی پەنابەرانی مانووس لە نزیك ئوسترالیایە، خەڵاتی ئەدەبی ڤیكتۆریا و 25 ھەزار دۆلاری بردووەتەوە،
ھاوكات ناوی بۆ خەڵاتی ئاشتی گەراوەتەوە كە خەڵاتەكە 100 ھەزار دۆلاری لەگەڵدایە. بەڵام تاكوو ئێستا وڵاتی ئوسترالیا ئامادە نیە رێگەی پێبدات بۆ ئەوەی لەو دوورگەیە دەربازی بێ كە ماوەی شەش ساڵە لەوێدا دەژیت. بێھروز بوچانی خەڵكی شاری ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستانە، رۆمانێكی بەناوی كوردەكان جگە لە شاخی دۆستی دیكەیان نیە بە زمانی ئینگلیزی لەو كەمپەدا و بە موبایل نووسیوە، ئەو رۆمانە دەنگدانەوەی جیھانی لێكەوتووەتەوە، بێھروز كوردێكی نیشتمانپەروەری كۆڵنەدەرە كە لە دوورگەیەك ھاوشێوەی بەندیخانەدایە بەڵام بە ئیرادەی خۆیەوە جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە. شایانی باسە بێهروز بوچانی ئەندامی لاوان و خوێندکارانی حیزبی دێموکراتی کوردستانە