لە ڕەوتی کاری سەرلەبەیانی ، میتینگی کۆمیتەی مەدیتەرانەی یەکیەتیی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست کە ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی سەبارەت بە “دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای کۆڕۆنا”، لە لیسبۆن-ی پایتەختی پۆرتوگال دەستی بەکارەکانی کرد، هاوڕێ کەماڵ محیەدینی وەک نوێنەری یەکیەتیی لاوان لەم کۆبوونەویەدا، ماوەی ێ رۆژ چالاکانە لە باس و بابەتەکاندا بەشدار بوو.
کەمال محێدینی بە ئاماژە بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵکەوتی کوردستان لەو جوغرافیایەدا، باسیکی سەبارەت بە دۆخی لاوانی کوردستانی ئیرانی هێنایە گۆڕێ، هەروەها دۆخی ئیران لەسەردەمی کۆڕۆنادا لە مژارە گەرمەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون کە هاوڕێ کەماڵ محیەدینی لەم بارەوە کورتە باسێکی سەباەت بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و لاسارییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەکارنەهێنانی ڤاکسێنەکانی فایزێر و ئاسترازینکا و هەروەها ئاکامەکانی بەکارنەهێنانی ڤاکسێنی ئیستاندارد لە ئێران هێنایە گۆڕێ.
لە ڕەوتی کاری ئەم کۆبوونەویەدا کەماڵ محیەدینی نوێنەری یەکیەتیی لاوان زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حیزب و هەروەها لاوانی سوسیالیستی پۆرتوگال و، ئەندامانی پاڕلەمانی ئەم وڵاتە و ئەندامانی پاڕلەمانی یەکیەتیی ئورووپا هەبوون، کە لە پەراوێزی ئەم دیدارانەشدا مژار و بابەتی تایبەت بە لاوانی کورد هاتنە گۆڕێ.
لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا تا ڕێکارە عەمەلییەکانی تایبەت بە جێبەجێ کردنی بڕیارنامە پەسەندکراوەکانی شۆڕای ڕێبەریی لاوان بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە کە تێیدا چەند بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە دەستوری کاردان.
کۆبوونەوەکە پاش سێ ڕۆژ کاری بەردەوام، ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.




