دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان لە ۳٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەل تاهیر تۆفیق-دا کرد کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی هونەر .
شایانی باسە لەم یادکردنەوەدا کە لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو، چەندین هونەرمەندی ناوداری کوردستان بە مۆسیقا و ئاوازی تایبەت یادەکەیان ڕازاندەوە.