پارلمانی ئیالەتی ڤییەن دوێنێ بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا بە بۆنەی ٣٥ ساڵەی شەهیدانی ڤییەن، بو بەرز ڕاگرتنی یادی د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو، عەبدوڵا قادری ئازەر و د. فازڵ رەسووڵ دارێك لە پاركی شاردا بچێندرێت.
ئەم بڕیارەی پارلمانی ئیالەتی ڤییەن بە هەوڵ و تێكۆشانی پارتی سەوزی ئوتریش و ژنە كوردی تێكوشەر بێرێڤان ئەسلان ئەندامی پارلمان و بە پشتگیری پارتی سوسیال دێموكرات گەیشتە ئاكام.
بێریڤان لە وتەكانیدا لە پارلمانی ئیالەتی ڤییەن وتی ئەم كردە سەمبۆلیكە رێزدانانێكە بو ئەو شەهیدانەی بو وەدیهێنانی ئاشتی هاتبوونە ڤییەن بەڵام بە دەستی رێژیمی ئێران تێرۆر كران.
هەروەها وتی زۆر جێگای شەرمە كە تێرۆریستان دەستبەسەر نەكران و بە ئێسكورتی پولیس نێردانە فڕۆكەخانە و بەڕێ كرانەوە بو ئێران.
ئەم كارەی پارتی سەوز و شەخسی بێریڤان ئەسلان زۆر جێگای پێزانینە و لە باری سیاسیشەوە كردەوەیێكی پڕ مانا و گرێنگە.