بەڕێزان، ئەندامانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئێمە لە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی نۆیەمین کۆنگرەی، یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای سڵاو و ماندوونەبوونی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە خۆشەویستان دەکەین.
لاوان، وەک توێژێکی زیندوو و دینامیک، هەمیشە هەڵگری ئاڵای گۆڕانکاری و نوێگەری بوونە. دەوری لاوان لە بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو، دیموکراتیک و پابەند بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، بنچینەیی و حاشاهەڵنەگرە. ئێوە هێزی بزوێنەری دواڕۆژن و دەتوانن زامنی بەدیهێنانی ویست و ئاواتە ڕەواکانی گەلەکەمان بن.
ئێمە لە “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”،بە چاوێکی پڕ لە هیواوە سەیری کۆنگرەکەتان دەکەین و ئاواتەخوازین ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی گەش و کردەیی، کە تێیدا ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد بەتەواوەتی دەستەبەر بکرێن و لاوان ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروباری داهاتووی کوردستان.
هیواخوازین بڕیار و دەستکەوتەکانی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە مایەی بەهێزکردنی یەکێتی و هەوێنی کاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئامانجە مەزنەکانمان.
جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.
بە سپاسەوە
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”
خەرمانانی ١٤٠٤ـی هەتاوی