لە ماوەکانی ڕابردوودا، شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی سویس بە سەرپەرستیی “ڕامین نوسرەتی هیق”، لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیالی سویس (SP)، بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد.
کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بە پرسی کورد لە دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان و شاندی یەکیەتیی لاوانیش لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، لەگەڵ کەسایەتییە سیاسی و حزبییەکانی سویس، دیداریان پێک هێنا و پەرژانە سەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
شایانی باسە، شاندی یەکیەتیی لاوان پێکهاتبوو لە: “پژمان مەحموودی، کاوە پیرۆتی و ڕۆیا ڕاوش”.








