ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، لاوانی کوردی شاری “لینشۆپینگ” لە وڵاتی سوید، لە ناوەندێکی وەرزشیی ئەو شارە کۆبوونەوە بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دووبارە ڕێکخستنەوەی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بە ناساندنی ئامانجەکانی یەکیەتیی لاوان لەلایەن خاتوو “کوێستان بابایی” دەستی پێ کرد و لاوان بە پەرۆشەوە بەشدارییان لە باسەکاندا کرد و خۆشحاڵیی خۆیان لە دەستبەکاربوونەوەی ئەو کۆمیتەیە ڕاگەیاند.
پاشان چەندین چالاکیی یەکترناسین و یاریی جۆراوجۆر بۆ بەهێزکردنی گیانی گرووپی ئەنجامدران.
لە پاشنیوەڕۆی ئەو ڕۆژەشدا چەندین چالاکیی جیاواز، لەوانە تۆپی پێ بەڕێوەچوو کە بووە هۆی دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی و پڕ لە وزە.
شایانی باسە، زیاتر لە بیست لاو و تازەلاو بە جۆش و خرۆشەوە هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەشدارییان لەو ڕۆژەدا کرد.








