دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ٢٠/٠٩/٢٠١٦ شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرستی پێشەوا عەلیپوور،بە هاوریەتی جیهان بیتۆشی وژینۆ ئیبراهیمی پێشوازیی کرد لە شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد .
بە سەرپەرەستی بەڕێز جەلال رەوانگەرد. لەو دیدارەدا سەرەتا سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کورستان پێشەوا عەلیپور ، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان باسی لە مژارە گەرمەکانی رۆژ کرد و پاشان دوو لایەن لەسەر هەلومەرجی هەنووکەیی کوردستان ئاڵۆگۆری بیروڕایان کرد، شاندی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی حدک لە دوایین تێکهەڵچوونەکانی ئەم حیزبە لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەردەشت شەهیدان ؛ئازاد ئازاد ئاڵی و ئەمیر نەستانی . لەسەر سازان وتەبایی لایەنە سیاسییەکان پێداگربوو. لە ئیدامەدا پێشەوا عەلیپوور وێڕای تاکید لەسەر هاوپێوەندی هەموو رێکخراوەکانی رۆژهەڵات، باسی لە پاراستنی سەربەخۆیی کورد بەدوور لە دەمارگرژی حیزبی کرد. شایانی باسە گەیاندنی بەشێک لە کەلوپەلی وەرزشی لەلایەن تیمی “دێفێند کوردستان” کە لە ولاتی سوئیدە و بۆ لاوانی کوردستانیان نارد بوو، لەم دیدارەدا بە جێ گەیاندرا.