جێژنی رۆژی ۱۷ی مای، رۆژی پەسندکرانی یاسای بنەڕەتی لە وڵاتی نۆروێژ بە گەرم و گوڕی لە لایەن نۆروێژیەکانەوە بەڕێوە چوو.
بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی بەڕێوەچوونی ئەم جێژنەدا، گروپی هەڵپەڕکێی بارانی سەر بە یەکێتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک یەکەم گروپی کولتوریی کوردی، هەڵپەڕکێی کوردی پێشانی نۆروێژیەکان دا. بە بۆنەی ساڵیادی پەسەند کرانی یاسای بنەرەتی وڵاتی نۆروێژ، رۆژی ١٧ ی مانگی مەی هەموو سالێک، نۆروێژیەکان لە سەرانسەری ئەم وڵاتە جێژن و مەراسیمی جۆراوجۆر بەرێوە دەچێت. لە ناوچەی رۆگلاندی وڵاتی نۆروێژ، ئەم ساڵ هەڵپەڕکێی لاوانی کورد تێکەڵ بە دەنگی دەهۆل و زوڕنای کوردی لە ناو مەراسیمەکانی تایبەت بەم رۆژە سەرنجی بەشدارانی هەراوی جێژنەکەی بۆ لای خۆی راکێشا. رۆژی ١٧ مەی ٢٠١٦یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمیتە ناوچەی رۆگڵاند توانی بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی فەرمی بەشداری مەراسیمەکانی ئەم رۆژە بکات. گروپی هەڵپەرکێی “باران” ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمیتە ناوچەی رۆگلاند بە هەڵپەرکێی کوردی و جل و بەرگی کوردیەوە هەلپەرکێیەکی زۆر جوان و رازاوەیان نمایش کرد. جێگەی ئاماژەیە کە پێشکەشکاری بەرنامەی ئەم جێژنە بەتایبەتی سەبارەت بە ناساندنی گرووپەکە و هەڵپەرکێی کوردی قسەی بۆ بەشداران کرد. هەروەها هەڵپەرکێکە کە یەکەم جار بوو بەشێوەیەکی پرۆفێشنال و هاوئاهەنگ لە بۆنەیەکی رەسمیی وڵاتی نۆروێژ پێشکەش کرا، لە لایەن جەماوەرەوە زۆر بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.