ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەسەر داوای فەرمیی یەکیەتیی لاوانی سۆسیال دێموکراتی سوید (SSU)، کاک “مستەفا هیجری” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و “ئارۆ یووسفپوور” بە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەردانی بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییەیان کرد.
لەو دیدارەدا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات کە لەلایەن شاندێکی یاوەری پێکهاتوو لە ئەندامانی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوید و نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێیەتی دەکرا، لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکیەتیی لاوانی سۆسیال دێموکراتی سوید کۆ بووەوە و لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان جەخت کرایەوە.
لەو دیدارەدا چەندین پرسیاری جەوهەری ئاراستەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات کرا و ناوبراو بەوردی تیشکی خستە سەر ستراتێژیی حیزب و دۆخی ئێستای ئێران.








