ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕ، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “بێهزاد قادری” سکرتێری ڕێکخراو، بە بانگهێشتی فەرمی بەشداریی لە پانێلێک کرد لەژێر ناوی “گوتاری ڕاگەیاندنی قوتابیان و لاوان لە سەردەمی ژیریی دەستکرد و سۆشیال میدیادا”.
ئەم پانێلە بۆ بۆنەی ١٢٨ ساڵەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی (کوردستان) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دێموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو.
لە پانێلەکەدا د. “ڕەنجدەر ڕزگار” مامۆستای زانکۆ و “نەرمین سندی” ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد.








