رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٢٢ی مانگی یەکەمی ٢٠١٦ی زایینی ٧٠هـەمین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە هاوکاری کۆمیتەکانی یەکێەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی رێگای رزگاری دەستی پێکرد.
مۆمی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان لە لایەن بەرێزان خاتوو فەوزیە ئەحمەدی، رئوف وەیسی و ئیسمائیل مەعرووفی تێکۆشەرانی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی داگیرسێندرا.
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەرێز ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە. ناوبراو لە پەیامەکەیدا وێڕای هێنانە بەر باسی کورتەیەک لە مێژوو و شانازییەکانی کۆماری کوردستان بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان و پەرە ئەستاندنی فشارەکانی ئەو رێژیمە بۆ سەر خەڵک گوتی: دامهزراندنی حکوومهتی کۆماری کوردستان لهم ههلومهرجه دا بهرههمی گهشهی ناسیۆنالیزمی کورد و وشیاری نهتهوهیی کۆمهڵانی خهڵکی رۆژههڵاتی کوردستان بوو که لە پێش دامەزراندنی کۆمار دا لە ژێر ناوی کۆمهڵهی ژیانهوهی کوردستان (ژ ـ ک) و پاشان حیزبی دێموکراتی کوردستان دهستی پێ کردبوو. حکوومهتی کۆماری کوردستان ئاکام و بهرههمی پێکهاتنی حیزبێکی سیاسی به بهرنامه به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان و وردبینی رێبهرانی ئهو حیزبه له خوێندنهوهی ههلومهرجی ئهوکات و قۆستنهوهی ئهو ههلهی که به دوای شهڕی دووههمی جیهانی لهو ناوچهیه دا هاتبۆ ئاراوه.
لە درێژەی پەیامەکەیدا بەرێز خزری کوتی: کۆماری کوردستان کۆمەڵێک دەسکەوتی گرینگی بە دوای خۆێ دا هێنا کە تا ئەو کات لە هیچ کام لە بەشەکانی کوردستان بە گشتی نەهاتبوو ئاراوە. دەوڵەتی خۆماڵی بە هێمای نەتەوەی وەک ئاڵا، سرودی نەتەوایەتی، پەیوەندی دیپلوماتێک، ئەرتەشی مێللی لە ژێر ناوی پێشمەرگە و داموودەزگای رەگەیاندن وەک رادیو و چاپەمەنی و هەروەها کدێبخانە ،جگە لەوانەش دامەزراندن و گرێنگی دان بە رێکخراوە سێنفی کان وەک ژنان و لاوان، ئازادی رادەربرین ، ئاسایەش و ئەمنییەت بە چەشنێک کە سەرنجی هەموو ئەو کەسانەی بۆ لای خۆی راکێشابوو کە بە سەردان یان بۆ لێکۆلینەوە هاتبونە ئازربایجان و کوردستان ، بە بەڵگەوە باسیان لێ کردوە.
کۆماری کوردستان وەک ئەزموونەکی بێ وینە هەتا سەردەمی خۆی دا لە کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ببوو بە هیوای هومیدی هەموو نەتوەی کورد لە هەموو بەشە کانی کوردستان. بەشداری ئەفسران و ماموستایانی شورشگیری باشوور و هەروەها هێزی شورشگیر بە رێبەرایەتی مەرحومی بارزانی نەمر بەڵگەی زیندوون ، بە چەشنێک هەموی ئەوانە لە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا دا نە هەر بەشدار بون بگرە بون بە شەرێکی بریار دانیش لە زۆر بووار دا
ئینجا پەیامی هاوبەشی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە لایەن بەرێز حەسەن بێورانی ئەندامی بەرێوەبەری یەکێتی لاوان پێشکەش کرا.
چەندین شێعر و پەخشانی شۆرشگێری لە لایەن بەرێوەبەرانی بەرنامە خاتوو رووناک مێهرەبان و جەعفەر رەسوڵی پێشکەش کرا
ئەم حیزب و لایەنانە بە پەیامی پیرۆزبایی و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ بەشداری یادەکەبوون:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دێموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێوڕەسمەکە بە شایی و خۆشی بەشداربوان تا ١٢ی نێوەشەو دڕیژەی کێشا.