سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٢ی فێوریەی ٢٠٢٣ی زایینی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ کۆنفرانسی گشتی خۆی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی لەو وڵاتە پێکهێنا.
سەرەتای کاری کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتیی”ئەی رەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە فێداکاری و گیانبازیی ڕۆڵەکانی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان بە بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی کۆنفرانس ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” بۆ کۆنفرانسەکە دیاری کرا و لەژێر ڕووناکیی ناوی کۆنفرانسەکەدا، کۆبوونەوەکە کارەکانی خۆی بەردەوام کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەدا میوانانی بەشدار پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بۆ کۆنفرانسی لاوانی نۆروێژ پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە: پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز خوسرەو قادری و هەروەها پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو رەعدە پاڵانی.
پاشان بەڕیز شلێر باپیری باسێکی لەژێر ناوی “رۆڵی لاوان لە شۆرشی ژینا و ژن،ژیان،ئازادی”دا پێشکەش کرد. ناوبراو لە بەشێکی وتەکانیدا وتی: “… رێژیمی كۆماری ئیسلامی بهههموو شێوهیهك ههوڵیداوە لاوەکان بە بهرنامه، پیلان و دامهزراوهی تایبهتمهندهوه وایان پهروهرده بكا كه بیر و هۆشیان بهلای ئازادی و مافی ژیاندا نهچێ، بەڵام لاوان لە زانستگا، شەقام و قوتابخانەکان دروشمی ژن،ژیان، ئازادییان گوتەوە و هەروەها بۆ ئەو شۆرش و دروشمە دەیان لاوی بەتوانا و نیشتمانپەروەرمان لەدەستداوە.”
بەمەبەستی کردنەوەی کۆنفڕانس بە شێوەیەکی فەرمی هاوڕێ رامیار ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی لاوان لە دەرەوەی وڵات پەیامێکی پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی کاری کۆنفرانسدا بەرپرسی بەشە جۆروجۆرەکانی کۆمیتەی گشتیی یەکیەتی لاوان لە نۆروێژ ڕاپۆرتی ساڵانەی کار و چالاکییەکانیان بۆ بەشدارانی کۆنفرانس خستە بەرچاو و لە کۆتاییدا و بە بەشداریی ئەندامانی کۆنفرانس ڕاپۆرتە پێشکەشکراوەکان دوای تاوتوێکردنی پەسند کران.
کۆتا بەشی کاری کۆنفرانس هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەریی یەکیەتییەکەمان بوو کە لە نێوان ئەو ئەندامانەی خۆیان کاندید کردەبوو پێنج کەس هەڵبژێردران.
پێویستە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزان مەنسوور سەممار و نەمام زەرینفا بکەین سەبارەت بۆ هاوکاری کردنیان لە بەشی هەڵبژاردنی کۆنفرانس دا و هەروەها سپاسی بەرێز سیامەند حەسەننژادیش بکەین بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسی “ژن، ژیان، ئازادی”.
ڕاگەیاندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ
٢٣ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی
١٢ی فێوریەی ٢٠٢٣ی زایینی