پێشه‌وا عه‌لی پوور سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چیای هه‌ڵگورد لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند کە هێزه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ پشتیوانی له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات له شاخه‌کانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێگیر بوون و ئه‌مه دووهه‌م جاره له میژوودا یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ به‌رگری چه‌کدارانه دێته ده‌ست و خۆی ئه‌رکدار ده‌کات بۆ به‌رگری له نیشتمان.
پێشه‌وا عه‌لی پوور هه‌روه‌ها گوتی کە حیزبی دێموکرات له کوێ پێویستی به یه‌کیه‌تیی لاوان هه‌بێ ئه‌وه یه‌کیه‌تی لاوان ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانیه‌تی و له ته‌نیشت کاری چه‌کداری ئه‌رکی پێگه‌یاندنی کادر له‌بیر ناکه‌ین و له‌ناو دڵی چیاکانی کوردستانیش بنکه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی و نیزامیمان ده‌بێت.