بە مەبەستی پیرۆزبایی، ناوەندی ئیداریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دیدارێکی لەگەڵ بەڕێوەبەریی نوێی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێک هێنا.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ماندوونەبوونی بە بەڕێوەبەرانی پێشووی لاوان، پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ئیداریی حیزبی گەیاندە بەڕێوەبەریی نوێ و لەسەر پشتیوانیی هەمەلایەنەی حیزب لە یەکیەتیی لاوان، جەختی کردەوە.
بەڕێز مستەفا مەولوودی لە درێژەی وتەکانیدا هیوای خواست کە یەکیەتیی لاوان زیاتر لە پێش تێبکۆشێت و ئەرکە مێژووییەکانی خۆی بۆ خزمەتی لاوان و کوردستان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات.