ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه15/3/2015 شاندێکی یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ردانی ڕێکخراوه‌ی “گه‌شه‌پێدانی قوتابیان-لقی پشده‌ر” یان کرد. شاندی یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هاوڕێیه‌تی شه‌پۆل زارعی، سه‌فین ئه‌بوبه‌کری، ده‌شتی مه‌ولوودی و له‌لایه‌ن “پشتیوان خدر” به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان-لقیی پشده‌ر و “حسین خدر ئیبراهیم”
لێ‌پرسراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان-لقی پشدر پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا باس له‌پته‌و کردنی پێوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن چ له‌ئاستی حیزبی‌و چ له‌ئاستی رێکخراوه‌یی‌و هه‌روه‌ها به‌شداری‌و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرا. هه‌روه‌ها جێی ئاماژه‌یه له‌م هاودیتنه‌دا باس له‌و‌کیشه‌و گرفتانه‌ی که‌له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌بۆ لاوانی ڕۆژه‌ڵاتی کوردستان درووست ده‌کرێ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له‌ناو لاوانی کورد له‌باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراو داوایی ڕێگه‌جاره‌یه‌ک بۆ پێش‌گیری له‌ئاودیو بوونی ماده‌ی سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ درووست بوونی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بدۆزرێته‌وه‌که‌له‌ناوچه‌ی پشده‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێ، ده‌درێژه‌دا پێک‌هاتنی ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزییه‌کان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن‌لاوانی به‌هه‌ست‌و دڵسۆزی نیشتمان جێی دڵخۆشییه‌و پێویسته‌پشتگیرییان لێ‌بکرێ‌و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال‌و کۆبانێ به‌رز نه‌رخێندرا.