سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۲٨ی ڕەشەمەی ۱۳۹۹ بەمەبەستی پیرۆزبایی سالی نوێی کوردی و هەروەها بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا سەبارەت بە لاوانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، هەیئەتێکی ئەنجومەنی جەوانانی ڕۆژئاوا کە پێک هاتبوو لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژئاوا، بەسەرپەرەستی هەڤاڵ محەمەد سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی ڕێکخراو پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەیئەتی هەردوو لا جەختیان لەسەر کاری هاوبەش و پەرە پێدان بەم دیدارانە کردەوە و هەروەها بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە کار و ئاڵوگۆڕی تەجروبەی ئیدارەی ڕێکخراویی و هەروەها ناسینی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، شاندی لاوانی ڕۆژئاوا بە فەرمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یان بۆ ڕۆژئاوا دەعوەت کرد.